
"مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ١ی ژوئەن ڕۆژی جیهانیی منداڵان پەیامێکی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
لە ڕۆژی جیهانیی منداڵاندا، وێڕای پیرۆزبایی ئەم ڕۆژە لە منداڵانی کوردستان و ئێران، هیوا دەخوازین کە دونیایەکی ئازاد و ژیانێکی شاد بۆ منداڵان وەدی بێت.
کۆمەڵگا، بە پەروەردەیەکی دێموکراتیک و دڵنیایی لە داهاتوویەکی گەش بۆ منداڵان، ژیانێکی ئاسوودەتری دەبێت.
ڕۆژتان پیرۆز منداڵانی نیشتمان.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
لێپرسراوی گشتی
مستەفا هیجری
١٢ی جۆزەردانی ٩٩ی هەتاوی
١ی ژوئەنی ٢٠٢٠ی زایینی