
"مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
پێشمەرگەکان ڕەمزی خۆڕاگریی نەتەوەکەمانن، بۆیە جێگای شانازی و سەربەرزیمانن.
٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، پیرۆز بێت لە هەموو خەڵکی کوردستان و لە هەموو پێشمەرگەکان کە لە سەنگەری شاخ و شار بە بەخشینی گیانیان پارێزگاری لە مافی گەلەکەمان دەکەن.
لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات
مستەفا هیجری