
"مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
حەفتاوپێنج ساڵ لەوە پێش لە ڕۆژی ٢ی مانگی ڕێبەنداندا، کۆماری کوردستان ڕاگەیەندرا. کۆمارێک کە تەمەنی کەمتر لە ساڵێک بوو بە پیلانی حکوومەتی حەمەڕەزا شا تێک ڕووخێندرا و سەرۆکی کۆمار پێشەوا و ژمارەیەکی دیکە لە سەرانی ئەو حکوومەتە لە سێدارە دران.
لەو کاتەوە کۆماری کوردستان ئەستێرەی ئاسۆی خەباتی کورد لە هەموو ئەو ٧٥ ساڵەدا بووە و، لەوە بەدواش تا کورد و کۆمار پێکدەگەنەوە ڕێچکەی خەباتی ئەوینداران بەردەوام دەبێ.
کۆماری كوردستان لە دڵ و هزرماندا زیندووە
٢ی ڕێبەندانتان پیرۆز بێ
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
لێپرسراوی گشتی
مستەفا هیجری
١ی ڕێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاوی