![](/weney-mallperr/13551.jpg)
کوردستان میدیا: لە کۆبوونەوەی ژنێف سێ، تایبەت بە کۆتاییهێنان بە قەیرانی سووریه، پەیەدە (PYD) بانگهێشتی کۆبوونەوەکە نەکرا.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، دوای ئەوەیکە ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٩ی ڕێبەندانی ١٣٩٤ی هەتاوی، کۆبوونەوەی ژنێڤ سێ، لەسەر قەیرانەکانی سووریه دەستی پێکرد، پەیەدە بۆ کۆبوونەوەکە بانگهێشت نەکرا.
بەشار جەعفەری، سەرۆکی شاندی حکوومەتی سووریه، نیگەرانیی خۆی لەمەڕ بانگهێشتنەکردنی پەیەدە بۆ گفتوگۆکانی ژنێف دەربڕی.
.
لەو پێوەندییەدا، عومەر ئۆسێ، ئەندامی شاندی دانووستانکاری حکوومەتی سووریە لەو بارەیەوە ڕاگەیاند کە؛ حکوومەتی سووریە لەگەڵ شاندی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە وەستاندنی شەڕ و گەیاندنی، هاوکاری بۆ ئەو ناوچانەی گەمارۆدراون گفتۆگۆیان کردووە.
ناوبراو باسی لەوە کردووە کە ستیڤان دیمستۆرا بە شاندی حکوومەتی سووریەی ڕاگەیاندووە؛ تورکیە ڕازیی نەبووە پەیەدە بەشداریی گفتۆگۆکان بکات.
حکوومەتی سووریە نیسبەت بە بانگهێشتنەکردنی پەیەدە نیگەرانیی خۆی دەربڕی و ڕایگەیاند کە؛ دەبا پەیەدە بەشداریی کۆبوونەوەکەی کردبا.
هەروەها، وەزیری دەرەوەی توركیە مەولود چاوشئۆغڵو لەبارەی كۆبوونەوەی لایەنەكانی سووریەوە گوتی: ئەگەر پەیەدە بانگهێشتی كۆبوونەوەكە بكرێت، ئێمە وەك توركیە بایكۆتی دیدارەكانی ژنێڤ دەكەین.
لەگەڵ ئەوەیکە تورکیه پێش لە بەشداریکردنی پەیەدە لە کۆنگرە نێودەوڵەتییەکان دەگرێت، دەست لە کاروباری نێوخۆیی سووریە وەردەدات و هەروەها جەختی کردووەتەوە کە؛ نابێت بەشار ئەسەد سەرکۆماری ڕێژیمی سووریە لەدەسەڵاتدا بمێنێتەوە.
دانووستانەکانی ژنێڤ٣، لەسەر ڕەوشی سووریە بە سەرپەرستی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نێوان حكوومەتی سووریە و ئۆپۆزیسیۆنی ئەو وڵاتە ئەنجام دەدرێن.