کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکییە تەبلیغییەکان بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ لە کوردستان بەردەوامە

23:38 - 24 گەلاوێژ 2716

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی بەرز نرخاندنی ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی دێموکرات و پەیمان نوێ کردنەوە لەگەڵ حیزبی قازی، قاسملوو و شەرەفکەندی، لە شارەکانی سەقز و بۆکان، چالاکی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

لە درێژەی کاروچالاکییەکانی ئەندامانی حیزب، شەوی ٢٤ی گەلاوێژ، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری سەقز و لە گەڕەکەکانی حەماڵاوای سەروو و خواروو بەشێوەی بەرین تراکت و پوستێری تایبەت بە ٢٥ی گەلاوێژیان بڵاو کردەوە و بە نووسینی دروشم، ڕێزیان لە ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزب گرت.

هەروەها ڕێکەوتی ٢٠و ٢١و ٢٢ی گەلاوێژ، تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری بۆکان و گوندەکانی دەوروبەری، تراکت و كورتەنامەى شار ناوەندی ڕاسانە، و پیرۆز بێ ٢٥ی گەلاوێژ و سی دی پەیامی نەورۆزیی کاک مستەفا هیجری و سی دی سروودری شۆڕشگێڕانەیان لە نێو خەڵکدا، بڵاو کردۆتەوە و لە ڕێگەی پۆستیشەوە بۆ ئیدارە دەوڵەتییەکانیان ناردووە.

ئەو شوێنانەی بۆکان کە کاری تەبلیغی تێدا کراوە بریتین لە:
گەڕەكی فەرهەنگییان و كوی محمدی و كۆڵانەكانی بیمارستانی تازە و بەخشەكانی بیمارستانی تازە، گەڕەكی نەساجی و ئاپارتمانەكان و كۆڵانەكانی بنكەی فرماندەیی هێزی ئینتزامی و ئیدارەی ئیتلاعات، كۆڵانەكانی خیابانی سەردار عەزیزخان، مەلەوانگەی داخراوی بۆكان، زۆربەی كۆڵانەكانی میراوای بۆكان و گوندی كەریزە، كتێبخانەی مامۆستا حقیقی و ئیدارەی ئاموزش و پەروەرش و ساڵونی وەرزشیی 3ی خورداد، ژوورەكان و ساڵۆنەكانی ورزشگای وەحدت، كە كێبڕكێی تێدا ئەنجام دەدرا، دوكان و بازاری خیابانی كۆن، قەڵای سەردار، حەمامی كۆن، تاج، عەباسی و شارەداریی بۆكان.

هەروەها ئەم چالاکییانە لە گوندەکانی برايم ئاباد، موشيرئاباد، ناچیت، وشتەپە، داش بەند، قەرەكەند، عەزیزكەند، نۆبار، باغچە، كۆسە و كولتەپە بەڕێوەچوون.