کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاكێكی فەرهەنگی كورد لەبۆكان رەوانەی زیندان كرا

15:35 - 9 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: چالاكێكی فەرهەنگی كورد بەمەبەستی تێپەڕاندنی شەش مانگ زیندانی تەعزیری رەوانەی گرتووخانەی ئەو شارە كرا.
رەحمان حوسێن‌زادە لەلایەن دەزگا قەزاییەكانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی نیزام بە شەش مانگ زیندان حوكم دراوە و بۆ ئەو مەبەستە رەوانەی زیندان كراوە.

وێبلاگی ئاژانسی موكریان بڵاوی كردەوە، ئەو چالاكە فەرهەنگییە پێشتر لەلایەن دادگای شاری مەهابادەوە بە یەك ساڵ زیندان حوكم درابوو و دواتر لەدادگای پێداچوونەوەی ئوستانی ورمێدا حوكمەكەی كرا بە شەش مانگ زیندانی.
ئەو هاووڵاتییە كوردە رێكەوتی 5‌ی پووشپەڕ رەوانەی گرتووخانەی شاری بۆكان كراوە.
رەحمان حوسێن زادە خاوەنی كتێب فرۆشی لەشاری بۆكان بوو و ساڵی ١٣٨٩ لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكان دەسبەسەر و دوای یەك مانگ راگرتن لەگرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتدا بە دانانی وەسیقە ئازاد كرابوو.

بەپێی ئاماری تۆمار كراو لەناوەندی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، لەسەرەتای مانگی پووشپەڕەوە 8 چالاكی سیاسیی و فەرهەنگی كورد لەكوردستانی ئێران لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەكانەوە دەسبەسەر كراون.