کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕاگەیەندراوی لێژنەی بەڕێوەبەریی ڕێوڕەسمی یادی ٧٥ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکرات

12:08 - 10 پووشپەڕ 2720

لێژنەی بەڕێوەبەریی ڕێوڕەسمی یادی ٧٥ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕوو لە خامەبەدەست و نووسەرانی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم چەشنەیە:

نووسەران، خاوەن قەڵەم و خامەبەدەستانی کوردستان!

لە ڕێگەی ئەم ڕاگەیەندراوەوە هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە کە لێژنەی بەڕێوەبەریی یادی ٧٥ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکرات بۆ هەرچی زیاتر بە شکۆ بەڕێوەبردنی ئەم یادە مەزنە، داوا لە ئێوەی ئازیز دەکات هەتا بە نووسینی بابەت لە ڕەهەندە جۆربەجۆرە سیاسی، مێژوویی، فەرهەنگی، فەلسەفی، ئەدەبی و... خەباتی ئەم حیزبە کە بەشێکی جیانەکراوە لە شانازییەکانی گەلی کوردە و بە بەشێک لە سامانی نەتەوەیی کورد دێتە ئەژمار، هەنگاوێکی تر بۆ زیاتر ناساندنی حیزبی دێموکرات و بزووتنەوەی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات هەڵبهێنێتەوە.

داواکارین بە سەرنجدان بە مێژووی پڕ لە هەوراز و نشێوی حیزب، بابەت و نووسراوەکانتان بۆ ئەم ئادرەسانەی خوارەوە بەڕێ بکەن کە دواتر بە گوێرەی پێویستی و ئیمکانی بەردەست لە بەشەکانی دەزگای ڕاگەیاندنی گشتیی حیزب، لەوانەش ماڵپەڕی فەرمیی حیزبی دێموکرات و ڕۆژنامەی "کوردستانـ"ـدا بڵاو دەکرێتەوە.

[email protected]

[email protected]

بۆ زانیاریی زیاتریش دەتوانن پێوەندی بەم ژمارانەوە بکەن:

009647511310761

009647511054127