کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕۆژی پێشمەرگە لە بریتانیا بەرز ڕاگیرا

10:17 - 3 بەفرانبار 2718

کوردستان میدیا: بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، لە وڵاتی بریتانیا ڕێوڕەسمێکی بەشکۆ بەڕێوە چوو.

ڕۆژی یەکشەممە، ٢ی بەفرانباری ١٣٩٧ی هەتاوی، لە شاری گلاسگۆ، لە وڵاتی بریتانیا، ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان بەرز ڕاگیرا.

کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ بریتانیا، مەراسمێکی بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان بەڕێوە برد. سەرەتای مەراسمەکە بە سروودی نەتەوەییی "ئەی ڕەقیب" و پاشان خولەکێک بێدەنگیی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی شەھیدانی کوردستان دەستی پێ کرد .

پاشان پەیامی کۆمیتە لە لایەن "هوشیار شوجاعیـ"ـیەوە خوێندرایەوە.

ھەر لەم پێوەندیەدا، هاوکات پەیامی یەکیەتیی لاوان، لە لایەن ئەندامی یەکیەتیی لاوان "نیھاد گەیلانیـ"ـیەوە پێشکەش کرا.