کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕۆژی پێشمەرگە و یادی لەدایكبوونی دوكتور قاسملوو لە وڵاتی دانمارک پیرۆز كرا

12:55 - 2 بەفرانبار 2719

کوردستان میدیا: ڕۆژی لەدایكبوونی شەھید دوکتور قاسملوو و ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە وڵاتی دانمارک بەرز ڕاگیرا.

ڕۆژی شەممە، ٣٠ی سەرماوەز، لە وڵاتی دانمارك بە هاوکاریی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات و یەکیەتییەکانی ژنان و لاوان، شەو ئاهەنگێک بەبۆنەی ۲٦ی سەرماوەز، ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان و هەروەها شەوی یەڵدا، ۸۹ ـەمین ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەری نەمر دوکتور قاسملوو، پێک هات.

ڕێورەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.

دواتر لەلایەن "مەحموود دەشتی"، پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکراتەوە پەیامێک لەسەر هەر دوو بۆنە پیرۆزەکە پێشکەش کرا.

پاشان بەبۆنەی شەوی یەڵداوە لەلایەن بەشداربووانەوە مۆمی ۸۹ـەمین ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەری مەزن دوکتور قاسملوو هەڵ کرا. 

نێوئاخنی رێوڕەسمەکە بە خوێندنەوەی پەخشانێک لەسەر پێشمەرگە، چەندین تابلۆی هەڵپەڕکێ لەلایەن گرووپی هەڵپەڕکێی ڕاسانی لاوان، شانۆ و گۆرانی ڕازێندرابوویەوە.

ڕێوڕەسمەکە بە شایی و هەڵپەڕکێی بەشداربووان کۆتایی پێهات.