کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە بریتانیا بەرز ڕاگیرا

11:38 - 25 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستانەوە لە وڵاتی بریتانیا ڕێوڕەسمێکی تایبەت بەڕێوە چوو.

ڕۆژی یەکشەممە، ٢٤ی سەرماوەز، کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بریتانیا، بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆژی ڕۆڵە فیداکارەکانی گەل، کۆڕێکیان لە شاری "بێرمینگھام" بەڕێوە برد.

سەرەتای کۆڕەکە بە سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب" و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەھیدان کوردستان دەستی پێکرد .

پاشان "فەرید دەیھیم"، بەرپرسی کۆمیتەی بریتانیا، وتارێکی کورتی لەو پێوەندییەدا پێشکەش کرد.

دواتر "عیرفان ڕەھنموون"، چالاکی سیاسی، لە پێوەندی لەگەڵ ناو و ڕۆڵی پێشمەرگە لەنێو گەلی کورددا، باسێکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.

ھەر لە درێژەی باسەکەیدا ئاماژەی بە مرۆڤدۆستیی پێشمەرگە و لە ھەمان کاتدا شەڕی لەگەڵ تێرۆریستان کرد کە ئەو ڕاستییەش بۆ زۆربەی وڵاتانی دنیا ڕوون بووەتەوە.

لەو ڕێوڕەسمەدا، کۆمیتەی بریتانیا بۆ ڕێزگرتن لە خەباتی زیاتر لە چارەکە سەدەیەکی ھاوڕێیان "ھێرۆ جەڵدیانی و عوسمان داودزادە"، لەوحێکی ڕێزلێنانی بە ھەر یەک لەو ھاوڕێیانە پێشکەش کرد.

لە نێوئاخنی کۆڕەکەدا، "محەممەد ئیناخی" شێعرێکی پێشکەش بە پێشمەرگەی دێموکرات کرد.