کوردستان میدیا: لە ڕێوەڕەسمێکدا ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان لەلایەن کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە شاری ''یۆتۆبۆری'' لە سوئێد و بە بەشداریی هێز و لایەنە سیاسییە کوردییەکان بەرز ڕاگیرا.
کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە شاری ''یۆتۆبۆری''، ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ٣٠ی سەرماوەز، رێوڕەسمێکی بەشکۆی بە بەشداریی هێز و لایەنە سیاسییە کوردییەکان و ئەندامان و لایهنگرانی حیزب و کوردانی تاراوگه و بهرپرسی ئیسکاندیناویی حیزبی دێموکرات، ''سلێمان کهلهشی'' و ''مهولوود عهبدیلزاده''، بهرپرسی کۆمیتهی گشتی له سوئێد و ''عهزیز مورادپهرهست''، بهرپرسی ڕێکخستنی حیزب لهو وڵاته بەڕێوە برد.
سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب" و خوولهكێک بێدهنگی بۆ شههیدان دەستی پێکرد.
پاشان پێشکەشکاری بەرنامە، "سامان قادری"، بەخێرهاتنی بەشداران و میوانانی ڕێوڕەسمەکەی کرد و پیرۆزبایی ڕۆژی پێشمەرگە و شەوی لهدایکبوونی ڕێبەری نهتهوهیی و ڕۆحی حیزبەکەمان، شههید ''دوکتور قاسملوو''ی لە بەشداران کرد.
پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن "سیرووس ڕەئوفی" بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لە شاری یۆتۆبۆری بەبۆنەی ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستانهوه پێشکەش کرا.
لە بەشێکی تری بەرنامەکەدا لەوحی ڕێزلێنان پێشکەش بە کەمئەندامانی حیزبی دێموکرات کرا کە بەشێکی جەستەیان لە ڕێگای ڕزگاری و ئازادیی گەلەکەیان بەخشیوە و ئێستا لە شاری یۆتۆبۆری نیشتەجێن.
لە درێژەی ڕێوڕەسمەکەدا، گوڵی ڕێزلێنان پێشکەش بە پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان کرا کە چەندین ساڵ لە ڕیزی پێشمەرگەی کوردستاندا خزمەتیان بە نیشتمانەکەیان کردووە و ئێستاش له ڕیزی دڵسۆزانى خاك و نهتهوه و ڕێبازی حیزبدان.
ڕێوڕەسمەکە بە شادی و هەڵپەرکێ کۆتایی پێهات.