رۆژی شەممە ٦ی خاکەلێوەی ١٤٠١ی هەتاوی، ١٦هەمین کۆنگرەی ڕێکخراوی نەتەوە بێ دەوڵەتەکان "UNPO" بە بەشداریی هەیئەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە واشنتۆنی پێتەختی ئامریکا بەڕێوە چوو.
لە کۆنگرەیەی نەتەوە بێ دەوڵەتەکان "UNPO" ''هیوا بەهرامی'' بەرپرسی پێوەندییە نێونەتەوەییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ''ئارەش ساڵح'' نوێنەری حیزبی دێموکرات لە ئامریکا و دوکتور ''عەلی عەبدیلزادە'' نوێنەری حیزبی دێموکرات لە UNPO بەشدار بوون.
لە یەکەم رۆژی کۆنگرەدا دوای خوێندنەوەی ڕاپۆرتی سەرۆکایەتی و پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی سکرتێر، چەندین بابەت خرانە بەرباس.
لە نێوئاخنی کۆنگرەی UNPOدا دەرفەت بە نوێنەرانی نەتەوە بێ دەوڵەتاکان درا کە ئەو نەهامەتی و کێشانەی کە بەرۆکیانی گرتووە بخەنە بەرباس.
هەیئەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆنگرەی نەتەوە بێ دەوڵەتەکان دەرفەتی پێ درا لەسەر دۆخی کورد و بێ مافی و ئەو زوڵم و ستمانەی کە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە بە سەریدا سەپاوە بڕیارنامەیەک پێشکەش بکات.
لەو کۆنگەریەدا ''ئارش ساڵح'' نوێنەری حیزبی دێموکرات لەسەر دۆخی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ڕۆهەڵات ڕاپۆرتێکی پێشکەش کرد.
هەروەها حیزبی دێموکرات داوای لە کۆنگرە کرد لە خەباتی گەلی کورد بۆ بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی پشتیوانی بکات.