به‌بۆنه‌ی ٧٦هەمین ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ڕێوڕه‌سمێک له شاری "ئالبۆرگ" له وڵاتی دانمارک به‌ڕێوه چوو.
ڕێوڕه‌سمه‌كه به سروودی نه‌ته‌وایه‌تی "ئه‌ی ڕه‌قیب" و خوله‌كێک بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له گیانی پاكی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی كوردستان ده‌ستی پێكرد.
پاشان په‌یامی كۆمیته‌ی حیزبی دێموكرات لە "دانمارک" له‌لایه‌ن "سه‌لام سەدیقی" به‌رپرسی كۆمیته‌ی ناوچه‌ی "ئالبۆرگ" پێشكه‌ش كرا.
دواتر په‌یامی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران له‌لایه‌ن "جه‌لال قادری" به‌رپرسی كۆمیته‌ی یه‌كیه‌تیی لاوان لەو وڵاتە پێشكه‌ش به ڕێوڕه‌سمه‌كه كرا.
له درێژه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا سێ تێكۆشه‌ری دێرینی حیزبی دێموكرات "سلێمان كه‌ڵه‌شی، كاووس عه‌زیزی و ئهمیرپاڵانی" به په‌یام و گێڕانه‌وه‌ی بیره‌وه‌ریه‌كانیان ڕێوڕه‌سمه‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرد.