کوردستان میدیا: ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سویس لە ڕێوڕەسمی تایبەت بە ١ی مەی ڕۆژی جیهانیی کرێکار بەشداریان کرد.
ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ١١ی بانەمەر، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکار لە شاری زوریخ له لایەن سەندیکا کرێکارییەکان لە وڵاتی سویس ڕێپێوانێک بە بەشداریی هەزاران کەس بەڕێوە چوو.
ئەم ڕێپێوانە کە ئەندامانی حیزبی دێموکراتی تێیدا بەشدار بوون بە گەڕان بە ناو شاری زوریخ و ئەنجامدانی چەندین چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوە چوو.
ئەندامانی حیزبی دێموکرات بە بەرز کردنەوەی لۆگۆی حیزب و وێنەی ڕێبەرانی شەهید و هەروەها بڵاوکردنەوەی سەدان بەڵگەی نوسراوە کە تایبەت بە دۆخی کرێکارن و کۆڵبەران لە ئێران و کوردستان بوو بەشدارییەکی چالاکانەیان لەو ڕێپێوانەدا هەبوو.