کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێوڕەسمی ١٠ی خاکەلێوە لە وڵاتی ئاڵمان بەڕێوە چوو

13:52 - 13 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: ناوەندی هاوکاری هێزە سیاسییەکانی کوردستان لە ئاڵمان، لە ڕێورەسمێکدا یادی شەهیدانی کوردستانی بەرز ڕاگرت.

ڕۆژی شەممە ١٠ی خاکەلێوە، ناوەندی هاوکاری هێزە سیاسییەکانی کوردستان لە شاری نۆرمبێرگـ"ـی وڵاتی ئاڵمان، لە ڕێوڕەسمێکی بەشکۆدا یادی شەهیدانی کوردستانیان بەرز ڕاگرت.

بەڕێوەچوونی ئەو ڕێوڕەسمە هاوکات بوو لەگەڵ یادی ٧٢ ساڵەی لەسێدارەدانی یەکەم سەرکۆماری کوردستان "پێشەوا قازی محەممەد" و هاوڕێیانی لە لایەن دیکتاتۆریەتی پەهلەوییەوە.

هەر بەو بۆنەیەوە پەیامی کومیتەی حیزبی دێمەکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن "جەماڵ یووسفیـ"ـیەوە پێشکەش کرا.

لەو ڕێوڕەسمەدا وێنەی کۆمەڵێک لە شەهیدانی هەر چواربەشی کوردستان وەک سیمبول نیشان دران و  ڕێژەیەکی بەرچاو لە لایەنە سیاسییەکانی هەر چواربەشی کوردستان بە خوێندنەوەی پەیام ڕێزیان لە سەرجەم شەهیدانی کوردستان گرت.