کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێوڕەسمی یاد و بیرەوەریی دوکتور "نورەدین زازا" لە وڵاتی "سویس" بەڕێوە چوو

11:24 - 19 رەزبەر 2721

شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەسەر بانگهێشتی فەرمیی پارتی سوسیالیستی کوردستانی سووریە بەشدارییان لە ڕێورەسمی یاد و بیرەوەریی دوکتور "نورەدین زازا" لە وڵاتی سوئیس کردووە.

شاندێکی حیزبی دێموکرات بە سەرپەرەستیی "ھەڵمەت حاجی عەباسی" بەرپرسی کۆمیتە ناوچەی "لۆزان" لە ڕێوڕەسمی یادی ٣٣ ساڵەی کۆچی دوایی دکتور "نورەدین زازا" دامەزرێنەری پارتی سوسیالیستی کوردستانی سووریە کە لەسەر گڵکۆی ناوبراو لە شاری "لۆزان" بەڕێوە چوو، بەشدارییان کرد.

"حاجی عەباسی" نوێنەری حیزبی دێموکرات لە وتارێکدا وێڕای بەرزنرخاندنی ئەرک و تێکۆشانی دکتور "زازا" و ھەموو شەھیدانی کوردستانی لە خەبات بۆ ڕزگاریی نەتەوەی کورد؛ پەیامی ھاوخەمیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی بۆ ئەو پارتە و بنەماڵەی ناوبراو ڕاگەیاند و ھەر بەو مەبەستەش پارچە ھۆنراوەیەکی پێشکەش بە ڕووحی دوکتور "زازا" و ئامادەبووانی ئەو کۆبوونەوەیە کرد.

شاندی حیزبی دێموکرات پێکھاتوو لە بەڕێزان "سەباح ئایینەپوور، سۆران محەممەدی و جەواد فەرزاد" بە گەرمی لەلایەن پارتی سوسیالیستی کوردستانی سوریه لە وڵاتی "سویس" پێشوازیان لێکرا.