کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێوڕەسمی ٧٤ـەمین ساڵیادی کۆماری کوردستان لە "بریتانیا" بەڕێوە چوو

12:18 - 7 رێبەندان 2719

کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بریتانیا، بەبۆنەی یادی ٧٤ ساڵەی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، ئاھەنگێکی بەشکۆی لە لەندەن بەڕێوە برد.

سەرەتای ئەم ڕێوڕەسمە کە ڕۆژی یەکشەممە، ٦ی ڕێبەندان بەڕێوە چوو، بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد.

"فەرید دەیھیم"، بەرپرسی کۆمیتەی بریتانیا پەیامێکی بەم بۆنەوە پێشکەش کرد کە لە پەیامەکەیدا باسی لە نەتەوەییبوونی کۆمار کرد.

"دەیهیم" لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بە دۆخی ئێستای ڕێژیمی ئیسلامی و تەریککەوتنەوەی ڕێژیم لە ئاستی نیونەتەوەییدا کرد.

ئەم ڕێوڕەسمە بە شادی و هەڵپەڕکێی ئامادەبووان و بە بەشداریی ھونەرمەندان "ناسر ڕەزازی" و "شیرکۆ مەریوانی" کۆتایی پێھات.