کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێوڕەسمێک بەبۆنەی جێژنی ٢٥ی گەلاوێژ و بەرزڕاگرتنی یادی شەهید "مووسا باباخانی" بەڕێوە چوو

13:17 - 2 خەرمانان 2721

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٣١ی گەلاوێژ، شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری "هامبورگ" لە ڕێورەسمێک کە بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ و بەرزڕاگرتنی یادی شەهید "مووسا باباخانی" لەلایەن کۆمیتەی لایەنەکەی تری دێموکرات ساز درابوو، بەشداریی کرد.

لە ڕێورەسمەدا "ناسێح موهاجێر" ئەندامی کومیتەی ناوچەی "هامبورگ"، پەیامێکی پێشکەش کرد. ناوبراو لە پەیامەکەیدا وێڕای دەربڕینی هاوخەمی و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی شەهید "مووسا باباخانی"، کردەوە جینایەتکارانەکانی کۆماری ئیسلامی لە دژی تێکۆشەرانی کورد و بەتایبەت تێرۆری شەهید "مووسا باباخانی" لە شاری "هەولێر"، لەلایەن ڕێژێمی ئیسلامیی ئێرانەوەی مەحکووم کرد.

"موهاجێر" لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاوڕی لە جێژنی ٢٥ی گەلاوێژ کە لەودا حیزبی دێموکرات لەدایک بوو، دایەوە و پیرۆزبایی ٧٦ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کرد.