![](/wenekan/2016-08/423712-180138912c416d09e3bacb88cfe57729.jpg)
کوردستان میدیا: ڕێژیمی ئێران لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا بەردەوام چەکوچۆڵی بۆ پادگانە سەربازییەکانی شارەکانی کوردستان ڕەوانە دەکات.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕێژیمی ئێران لە درێژەی میلیتاریزەکردنی شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات و ئەمنییەتیکردنی ئەو شارانە چەکوچۆڵ و تەقەمەنی شەڕی، بۆ پادگانە سەربازییەکانی کوردستان ڕەوانە کردووە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەیەوە ڕایگەیاند، کە ڕێژیمی ئێران لە پارێزگای تەورێز چەکوچۆڵ و تەفاقی شەڕی بۆ پادگان و بنکە نیزامییەکانی شاری مەهاباد لە پارێزگای ورمێ ڕەوانە کردووە.
ناردنی چەکوچۆڵ لە لایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم لە ماوەی ڕابردوودا بۆ شارەکانی کوردستان لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە بەردەوام درێژەی هەبووە و ڕێژیم سنوورەکانی کوردستانی بە جێگرکردنی هێزی سەربازی و چەکوچۆڵی قورس زیاتر ملیتاریزەکردووە.
ڕەوتی میلیتاریزەکردنی ناوچە سنوورییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەردەوام لە لایەن سپای پاسدارانی ڕێژیمەوە درێژەی هەبووە و بەرپرسانی سپای ئەو ڕێژیمە بەردەوام باس لە گرتن و ئەمنییەتیکردنی سنووەرکان دەکەن و هەروەها ڕێژیمی ئێران ماوەیەکە بە چڕی و بەربڵاوی مانۆڕی سەربازی بەڕێوە دەبات.
دوای جێگربوونی هێزەکانی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، و شەڕ و دەرگیرییەکانی هێزی پێشمەرگە لە شاری شنۆ و مەریون ڕێژیم بەردەوام شار و ناوچە سنوورییەکان میلیتاریزە دەکات.