كوردستان میدیا: ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران حه‌جی قه‌ده‌غه كردووه. به‌پێی ڕاپۆرتێكی هه‌واڵنێریی سی ئێن ئێن، كۆماری ئیسلامیی ئێران سه‌فه‌ری شارۆمه‌ندانی ئه‌و وڵاته‌ی به‌مه‌ستی به‌جێگه‌یاندنی ڕێوڕه‌سمی حه‌ج قه‌ده‌غه كردووه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌ی سی ئێن ئێن، كاربه‌ده‌ستانی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی حه‌وتووی ڕابردوو ڕایانگه‌یاندووه، وێڕای ئه‌وه‌یكه هاورده كردنی هه‌موو كه‌لوپه‌لێ له عه‌ره‌بستانی سعوودییه‌وه قه‌ده‌غه‌یه، سه‌فه‌ری شارۆمه‌ندانی ئێرانییش به مه‌به‌ستی حه‌ج بۆ عه‌ره‌بستان قه‌ده‌غه‌یه.
ساڵانه نزیك به ٦٠٠ هه‌زار شارۆمه‌ندی ئێرانی بۆ به‌جێگه‌یاندنی حه‌ج سه‌ردانی مه‌ككه و مه‌دینه ده‌كه‌ن.
ئێران له‌و وڵاتانه‌یه كه زیاترین ژماره‌ی حاجی له ساڵدا ڕه‌وانه‌ی وڵاتی عه‌ره‌بستان ده‌كات. سه‌فه‌ری ئه‌م حاجییانه بۆ عه‌ره‌بستان نزیك به ١٨ ملیارد دۆلار داهاتی هه‌یه بۆ عه‌ره‌بستان.
پێشتر عادل ئه‌لجۆبه‌یر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستان، له پرێس كونفڕانسێكدا ڕایگه‌یاندبوو كه هه‌ر چه‌ند ده‌وڵه‌تی سعوودی هه‌موو هاتوچۆكانی بۆ ئێران له ڕێگه‌ی ئاسمان و ده‌ریا و زه‌وییه‌وه بۆ ئێران قه‌ده‌غه كردووه، به‌ڵام حاجییه ئێرانییه‌كان وه‌ك جاران ده‌توانن به مه‌به‌ستی به‌جێگه‌یاندنی حه‌ج سه‌ردانی عه‌ره‌بستان بكه‌ن.
پێوه‌ندییه‌كانی نێوان ئێران و عره‌بستان، پاش له سێداره‌دانی شێخێكی تۆمه‌تبار به ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی و له هه‌مانكاتدا هێرشی به‌سیجییه‌كانی ڕێژیم بۆ سه‌ر باڵوێزخانه‌ی عه‌ره‌بستان له تاران و هێرش بۆ سه‌ر كۆنسوولگه‌ریی عه‌ره‌بستان له مه‌شهه‌د، ئاڵۆز بووه و عه‌ره‌بستان هه‌موو پێوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ ئێران پچڕاندووه.