![](/wenekan/special/125679-7a3b00766cacf6b4aa28fcedace20493.jpg)
کوردستان میدیا: سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، لە درێژەی میلیتاریزەکردنی ناوچە سنووررییەکانی کوردستان هێزی نیزامی و چەکوچۆڵی زیاتر ڕوانەی سنوورەکان دەکات.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٤ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی، ڕێکخراوی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران هێزی نیزامیی ڕەوانەی سنوورەکانی شاری شنۆ کردووە و سنوورەکانی ئەو شارەی زیاتر میلیتاریزە کردووە.
بەرپرسانی دەزگا و ناوەنده ئەمنییەتی و نیزامییەکانی ڕێژیمی ئێران لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا و بەتایبەتر چەند مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، بە شێوەیەکی بەرین و پۆشتە و پەرداخ هێز و چەکوچۆڵی نیزامییان بۆ شارەکانی کوردستان ڕەوانە کردووە.
هەروەها ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ماڵپەڕی کوردستان میدیای ڕاگەیاند کە؛ ڕێژیمی ئێران لە پارێزگای تەورێز چەکوچۆڵ و تفاقی شەڕی بۆ پادگان و بنکە نیزامییەکانی شاری مەهاباد لە پارێزگای ورمێ ڕەوانە کردووە.
هەروەها، ڕێکەوتی ٣ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، ناوەندە نیزامی و ئەمنیەتییەکانی ڕێژیمی سەرکوتکەری داعشی شیعه، لە گوندی ساڵیان سەر بە ژاوەرۆی سنه، هێزی نیزامییان بۆ سنوورەکانی کوردستان ڕەوانە کرد.
ڕەوتی میلیتاریزەکردنی ناوچە سنوورییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەردەوام لە لایەن سپای پاسدارانی ڕێژیمەوە درێژەی هەبووە و بەرپرسانی سپای ئەو ڕێژیمە بەردەوام باس لە گرتن و ئەمنییەتیکردنی سنووەرکان دەکەن و هەروەها ڕێژیمی ئێران ماوەیەکە بە چڕی و بەربڵاوی مانۆڕی سەربازی بەڕێوە دەبات.
دوای جێگربوونی هێزەکانی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات و شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی هێزی پێشمەرگە لە شاری شنۆ و مەریوان، ڕێژیم بەردەوام شار و ناوچە سنوورییەکان میلیتاریزە دەکات.
پاش ڕاگەیاندنی پەیامی نەورۆزیی حیزبی دێموکرات لە لایەن مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە، بە مەبەستی دەسپێکردنەوەی خەبات نوێ لە کوردستانی ڕۆژهەڵات و ناردنەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ نێو خۆی وڵات و گڕێدانی خەباتی شاخ و شار، هێزەکانی سپای پاسداران لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان کەوتوونەتە ئامادەباشییەوە.