کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێکارەکانی بەهێزکردنی کورد لە ئورووپا لە کۆبوونەوەیەکدا تاوتوێ کرا

17:15 - 17 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: بە مەبەستی ئاڵوگۆڕی بیروڕا بە نیسبەت بە دۆزینەوەی ڕێکارەکان‌، پێویستیی ڕێکخستن ‌و بەهێزکردنی کوردانی دەرەوەی وڵات‌ و کار و چالاکیی زیاتر کووبونەوەیەک لە فنلاند بەڕێوە چوو.

ڕۆژی شەممە، ١٦ی سەرماوەز، بە بەشداریی هەیئەتێکی "کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران"و هەروەها نوێنەرانی حیزب و ڕێکخراوە سیاسی ‌و مەدەنیە کوردستانییەکان لە فنلاند، لە شاری "ئێسپۆ"، کۆبوونەوەیەک پێکهات.

لەو کۆبوونەوەیەدا کە بۆ ''تاهێر هەورامی''، نوێنەری ''مەسعوود بارزانی''، سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان ڕێکخرابوو، جگە لە نوێنەرانی حیزب‌ و ڕێکخراوە کوردستانییەکان، چەندین کەسایەتی‌ و چالاکی سیاسی ‌و مەدەنیش بەشدار بوون.

ئەم کۆبوونەوەیە کە بە مەبەستی ئاڵوگۆڕی بیروڕا به نیسبەت بە دۆزینەوەی ڕێکارەکان‌، پێویستیی ڕێکخستن ‌و بەهێزکردنی کوردانی دەرەوەی وڵات‌ و کارو چالاکیی زیاتر پێک هاتبوو، ''تاهیر هەورامی''، بە نیسبەت بیرۆکەی پێکهێنانی کۆمیتە یا ناوەندێک، بە مەبەستی کۆکردنەوە و ڕێکخستنی کوردانی دەرەوەی وڵات، چەند وتەیەکی پێشکەش کرد.

''هەورامی''، بەڕێوەبەری دیسکی کورد لە دەرەوە، پاش قسە و ڕوونکردنەوەکانی خۆی، پێشنیارو تێبینییەکانی بەشدارانی کۆبوونەوەکەی وەرگرت‌.

هەیئەتی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دیموکرات ، پاش کۆبوونەوەکە، بە جیا لەگەڵ تاهیر هەورامی دیداریان پێکهینا و پێشنیار و تێبینییەکانی خۆیان بۆ ناوبراو زیاتر ڕوون کردەوە.