بەبۆنەی ساڵڕۆژی شەهید بوونی دکتور "قاسملوو و هاوڕێکانی"، وێبنارێک لە سەر تۆڕی کۆمەڵایەتیی زووم بەڕێوە چوو.
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، ڕێکخستنی هەرێمی ئامریکا و کانادا لە ڕێگەی کۆمیتەکانی ئەم وڵاتانەوە وێبینارێکی لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتیی "زووم"، بەبۆنەی ٣٢هەمین ساڵیادی شەهیدانی "ڤییەن"، بۆ"ئیبراهیم لاجانی"، کادری پێشووی ڕێبەریی حیزب و دوکتور "ڕۆژان ئاشتاب"، بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێکهێنا.
سەرەتای وێبینارەکە بە سروودی نەتەوایەتی "ئەی ڕەقیب" و ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.
پاشان "ئیبراهیم لاجانی"، بە وردی پڕژایە سەر کار و چالاکییە سیاسییەکانی دوکتور "قاسملوو"، و هاوکات بە ئاماژەدان بە چەندین بیرەوەریی خۆی لەگەڵ دوکتور "قاسملوو"، لە چەندین بواری جیاوازدا، کەسایەتی ئەم ڕێبەرە مەزنەی بۆ ئامادەبووان شی کردەوە.
بڕگەی دووهەمی وێبینارەکە باسێک لەلایەن دکتور "ڕۆژان ئاشتاب"، لەسەر تایبەتمەندییەکانی دوکتور "قاسملوو"، لە بواری توانایی دیپڵۆماسی و گرینگیدان بە ئەم بوارە خرایە بەر باس.
کۆتایی وێبینارەکە بە پرسیار و وڵامی بەشداران کۆتایی پێهات.