كه‌ریم په‌رویزی
وه‌ك ده‌ڵێن ناوكی ڕێژیمی ویلایه‌تی فه‌قیهی له‌گه‌ڵ دژایه‌تیی حكومه‌ت و نه‌ته‌وه‌ی ئیسراییل بڕاوه. هه‌ر كه خومه‌ینی ده‌سه‌ڵاتی له تاران پاوان كرد و هه‌موو شه‌ریكه‌كانی وه‌ده‌رنا، بۆ ئه‌وه‌ی له چه‌په توندئاژۆكان وه‌دوا نه‌كه‌وێ، هێرشی توندی بۆ سه‌ر ئیسراییل ده‌ست پێ كرد و ته‌نانه‌ت هه‌ینیی ئاخری ڕه‌مه‌زانی به‌ناوی ڕۆژی قودس دیاری كرد تاكوو هه‌موو موسوڵمانانی جیهان به دژی ئیسراییل هان بدا.
ده‌سه‌ڵاتی خومه‌ینی له هه‌ندێ شت‌دا پێڕهوییهكی ته‌واوی له ئیدئۆلۆژیی ماركسیست لێنینیستیی خه‌تی تووده‌یی له ئێران‌دا ده‌كرد و سیاسه‌ته‌كانی به‌جۆرێك داده‌ڕشت كه له پروپاگه‌نده‌كانی خه‌تی تووده وه‌دوا نه‌كه‌وێ. بۆ وێنه بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێ كه زۆر زیاتر له كۆمۆنیسته‌كان دژی ئامریكایه، هرووژمی برده سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئا‌مریكا له تاران و كارمه‌نده‌كانی به بارمته گرت. یه‌كێكی دیكه له‌و شوێنانه‌ی كه خومه‌ینی و تاقمه‌كه‌ی ده‌یانه‌ویست له تووده و توودهییهكان لێی وه‌دوا نه‌كه‌ون دژایه‌تیی ئیسراییل بوو و ئه‌و دژایه‌تییه نه‌ریتییه‌ی هه‌ندێك له مهزههبییهكانیشیان دژ به جووله‌كه تێكه‌ڵ به ئیدئۆلۆژییه سیاسییه‌كه‌یان كرد و ئه‌م چار ده‌یه‌یه هاوار ده‌كه‌ن كه ده‌یانه‌وێ ئیسراییل بڕووخێنن و بیسڕنه‌وه!
له سه‌رده‌می شه‌ڕی ماڵوێرانكه‌ری ئێران و عێراق له ده‌یه‌ی شه‌ستی هه‌تاویدا، ته‌نانه‌ت خومه‌ینی به‌و شێوه هانی گه‌نجانی پێڕه‌وی ڕێژیمه‌كه‌ی ده‌دا كه گه‌ر ده‌یانه‌وێ قودس ڕزگار بكه‌ن، ده‌بێ سه‌ره‌تا ڕێژیمی سه‌ددام بڕووخێنن و دروشمه به‌ناوبانگه‌كه‌یان ئه‌وه بوو كه "ڕێگه‌ی قودس له كه‌ربه‌لاوه تێده‌په‌ڕێ". مه‌به‌ستیان ئه‌وه بوو كه ده‌بێ له پێشدا عێراق داگیر بكه‌ن و كه‌ربه‌لا بگرن و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و ڕزگاریی قودس بڕۆن. یانی ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كه گه‌یشتن به قودس و سڕینه‌وه‌ی ئیسراییل بوو و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ سه‌ددام و داگیركردنی كه‌ربه‌لا ته‌نیا سه‌ره‌تای كاره‌كه‌یه!
دروشمی ڕێگای ڕزگاریی قودس، به‌شێكی ئه‌ساسیی سیاسه‌تی ناوچه‌یی ڕێژیمی پێك دەهێنا و له‌م چوار ده‌یه زیاترهدا، به ده‌یان میلیارد دۆلار سامانی ئێرانی له پێناو شه‌ڕه بێكۆتاییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا به‌فیڕۆ داوه؛ به‌ڵام ئێستا كه عێراقی به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان داگیر كردووه و ڕێژیمی سه‌ددام نه‌ماوه و ڕێژیمی ویلایه‌تی فه‌قیهی له كه‌ربه‌لادا ده‌ستی باڵای هه‌یه، ڕێگای قودسیان لێ پێچه‌وانه بۆته‌وه.
گه‌ر سه‌رده‌مێك سوپای پاسداران و ڕێژیمی ویلایه‌تی فه‌قیهی به ڕێگای كه‌ربه‌لا- ده‌مشقدا ده‌یهه‌ویست به قودس بگا، ئێسته فڕۆكه‌كانی ئیسراییلن كه له ئورشه‌لیمه‌وه به‌ره‌و سووریه دێن و به عێراقدا تێده‌په‌ڕن و ته‌نانه‌ت له‌م دواییانه‌شدا ده‌گه‌نه تاران و به‌و ڕێگایه‌دا هه‌رچی هێزی سوپای پاسداران و به‌كرێگیراوی ڕێژیمی ویلایه‌تی فه‌قیهییه بۆردومانی ده‌كه‌ن و جه‌مارانیش بێده‌نگه و سه‌ری شۆڕ كردووه و هیچ ناڵێ!
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا، به‌سه‌دان جار فڕۆكه‌كانی ئیسراییل له نێو سووریه‌دا هێزه‌كانی سوپای پاسداران و میلیشیاكانی سه‌ر به ڕێژیمی ئێرانیان بۆردومان كرد و به ده‌یان فه‌رمانده‌ی سوپا و به سه‌دان پاسداری تێرۆریستان لێ كوشتن و هه‌زاران تۆن مووشه‌ك و جبه‌خانه‌یان لێ ته‌قاندنه‌وه و ده‌نگێك له سوپای پاسداران و ڕێبه‌ری ڕێژیمهكەیانهوه ده‌رنه‌هات.
ئێسته به ڕێگای ئورشه‌لیمدا، فڕۆكه‌كانی ئیسراییلی دێن و ده‌یان تۆن به‌ڵگه و ئارشیوی به‌رنامه ناوكییه‌كانی ڕێژیمی تاران ده‌به‌ن و خامنه‌یی به‌وپه‌ڕی سه‌رشۆڕییه‌وه هیچ ناڵێ. هه‌ر هه‌مان فڕۆكه‌كانی ئورشه‌لیم دێنه تاران و بنکه‌ی پارچین بۆردومان ده‌كه‌ن و ده‌چنه نه‌ته‌نز و ده‌سكه‌وتی چه‌ندین ساڵه‌ی ڕێژیم ده‌كه‌ن به دووكه‌ڵ؛ فه‌رمانده هاره‌كانی سوپای پاسداران و وه‌لیی فه‌قیهی ترسه‌نۆكی ئێران به‌وپه‌ڕی سه‌رشۆڕییه‌وه ده‌ڵێن ده‌زانین چی ڕووی داوه و هیچ ناڵێین!
سه‌دان كه‌س له لاوان و تێكۆشه‌رانی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانیان تیرباران كرد به تاوانی درۆینه‌ی سیخوڕی و هاوده‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌هیۆنیزم؛ به‌ڵام كه فڕۆكه سههیۆنیستییهكان! دێنه نێوه‌ڕاستی ئێران، خامنه‌یی و فه‌رمانده ترسهنۆكهكانی سوپای پاسداران ته‌نیا سه‌رشۆڕییان بۆ ده‌مێنێته‌وه و ترسێكی كوشنده دایان ده‌گرێ كه نه‌كا ئه‌و فڕۆكانه جه‌مارانیش بكا به خۆڵه‌مێش! هه‌موو دیكتاتۆره‌كانی جیهان ترسهنۆكن و ته‌نیا بۆ بێدهسهڵاتهكان ئازان و به كوشتاریان گرێی ده‌روونییان به‌تاڵ ده‌كه‌نه‌وه!