کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژمارەیەک لە کرێکارانی بەنداوی \'\'داریان\'\' لە پاوە مانیان گرت

19:03 - 8 خەزەڵوەر 2713

کوردستان میدیا: ماوەی زیاتر لە ١٠ رۆژە کرێکاران شیرکەتی \'\'سانا\'\' کە بۆ شیرکەتی \'\'آب نیرو\'\' لە بەنداوی داریان کار دەکەن, بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیان مانیان گرتووە.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کرێکارانی شیرکەتی \'\'سانا\'\' بە هۆی دواکەوتنی مووچەی مانگانەیان لە بەنداوی داریان دەستیان لە کار هەڵگرت و کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان پێکهێنا.
ماوەی ١٠ رۆژە مانگرتن و ناڕەزایەتیی کرێکارانی ئەو شیرکەتە بەردەوامە، بەڵام بەڕێوەبەرانی شیرکەتە هیچ وەڵامێک یان هەڵوێستێکیان لەسەر ئەو مانگرتنە نەبووە.

6890.jpg

پێشتر کرێکارانی شیرکەتی سانا بەهۆی مانگرتن لەمەڕ دواکەوتنی مووچەکانیان لەگەڵ هەڕەشەی دەرکران بەرەڕوو بوونەتەوە.
کەمیی بوودجەی شیرکەتی سانا لە هۆکارەکانی دواکەوتنی نەدانی مووچەی مانگانەی کرێکارانی ئەو شیرکەتەیە.