کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژنێكی كوردی خەڵكی سەردەشت، لەوڵاتی نوروێژ بەدەستی مێردەكەی كوژرا

23:50 - 4 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: ژنێكی خەڵكی شاری سەردەشت و دانیشتووی وڵاتی نوروێژ لەلایەن مێردەكەیەوە كۆتایی بە ژیانی هێنرا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، شەوی دووشەممە رێکەوتی ٣ی پووشپەڕ هەڵاڵە خزری تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵكی شاری سەردەشت و دانیشتووی شاری لوریشكوكی وڵاتی نوروێژ لەلایەن مێردەكەیەوە كوژرا.
هەڵاڵە خزری ماوەی ١٢ساڵ بوو لەوڵاتی نوروێژ دەژیا و بەوتەی شایەتحاڵان و كەسانی ئاگادار كێشەی لەگەڵ مێردەكەی بەناوی م هەبووە.
بكووژەكە لەلایەن پۆلیسی وڵاتی نوروێژەوە دەسبەسەر كراوە.
وێنە، سایتی یەکیەتی ژنانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران