کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کالمار/ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵات کرا

10:00 - 4 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: بەمەبەستی پشتیوانی لە کوردستانی ڕۆژهەڵات و ڕیسوا کردنی ڕێژیمی تیرۆریستی ئێران، كوردانی دانیشتووی شاری کالمار لە وڵاتی سوئێد،  لە گۆڕەپانی سەرەکیی ئەو شارە خۆپێشاندانێكیان بەڕێوە برد.

ڕۆژی شەممە، ٢ی سەرماوەز، کۆمەڵەی کولتووری کوردی بەهاوکاریی کۆمیتەی حیزب، خۆپیشاندانێکیان بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵات ڕێکخست کە کوردانی بەشەکانی دیکەی کوردستان و کۆمەلێک خەڵکی بەلووچ و فارس تێیدا بەشداربوون.

ئەم ڕێوڕەسمە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد.

دواتر پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە دوو زمانی کوردی و سوئێدی پێشکەش کرا.

نوێنەرانی پارتی لیبراڵ و پارتی سۆسیال دیمۆکراتی سوئێدی پشتگیری خۆیان بۆ خۆپیشاندەرانی ئێران و ڕۆژهەڵات لە وتارەکانیاندا دەربڕی.

دواتر "حاجی عەزیز ئەلیاسی" خەڵکی کرماشان و "ئاغای عەزیز موبارەکی" چالاکی سیاسی بەلووچ و خاتوو "ڕۆنیا ئیسماعییل" چالاکی خەڵکی باشوور لەو پێوەندیەدا بابەتیان پێشکەش کرد.