کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کانادا/ پشتیوانی لە خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات کرا

16:13 - 3 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: بۆ پشتیوانی لە خەڵکی ڕاپەڕیوی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە ئونتاریۆی کانادا، خۆپیشاندانێک بەڕێوە چوو.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٣ی سەرماوەز، لەلایەن ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران و ماڵی کورد لە شاری تۆرێنتۆ، بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی جەماوەریی گەلانی ئێران بەگشتی و کوردستان  بەتایبەتی، خۆپیشاندانێک بە بەشداریی خەڵکی ھەر چوار بەشی کوردستان بەڕێوە چوو.

پەیام و دروشمەکان بۆ محکوومکردنی تاوانەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بە زمانەکانی کوردی، فارسی و ئینگلیزی خۆیندرانەوە.

پەیامی ناوەندی ھاوکاری بە دوو زمان کوردی و فارسی، لەلایەن دوکتور "ڕۆژان ئاشتاب و ئەیووب عەبدوڵڵاپوور"ەوە پێشکەش کران.