کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاک "ئێحسان بیچیملی" لە سوئید بە خاک ئەسپێردرا

11:08 - 11 رێبەندان 2720

شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سوئید بەشداریی لە ڕێورەسمی خاکسپاریی تێکۆشەر کاک "ئێحسان بیچیملیـ"ـدا کرد.

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٠ی ڕێبەندان شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە سوئید پێکهاتوو لە هاوڕێیان "چیا عەلیار و عەباس یاری" بەشداریان لە ڕێوڕەسمی خاکسپاریی تێکۆشەری دیرێنی گەلەکەمان کاک "ئێحسان بیچیملیـ"ـدا کرد.

کاک "ئێحسان" لە شاری ستۆکهۆڵم کۆچی دوایی کردبوو.

"ئێحسان بیچیملی" خەڵکی کوردستانی باکوور بوو کە ساڵی ١٩٨٠ پاش شۆڕشی گەلانی ئێران و خەباتی ڕزگاریخوازیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوئێده‌وه‌ گەڕاوە کوردستانی ڕۆژهەڵات و لە ڕیزی خەباتکارانی حیزبدا وێڕای زۆربەی تێکۆشەرانی پارتى سوسیالیستی کوردستانی باکوور وەک پێشمەرگە ئەرکی پیرۆزی خەباتی ڕزگاریی کوردستانی بەڕێوە دەبرد.

ناوبراو پاش چەند ساڵ لە سەر داوای حیزبی دێموکڕات گەڕاوە وڵاتی سوئێد و لای بنەماڵەکەی و له دەرەوەی وڵاتیش ناوبراو هەمیشە دۆستێکی بە وەفا و دڵسۆزی حیزبی دێموکرات بوو.

لە ڕێوڕەسمى خاكسپاریدا پەیامی هاوخەمیی کۆمیتەی سوئێدی حیزبی دێموکرات خوێندراوە و شاندى حیزب پرسە و هاوخەمیان گه‌یانده‌ بنەماڵەی ناوبراو و سۆزى حیزبی دێموکراتیان بۆ بنەماڵەکە دووپات كرده‌وه‌.