کوردستان میدیا: مه‌راسمی بەخاکسپاردن و پرسەی تێکۆشەری دێرین و ئه‌ندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له وڵاتی نۆروێژ، به‌ڕێوه چوو.
رۆژی هه‌ینی، ٢٣ی سەرماوەزی ١٣٩٧ی هەتاوی، له مه‌راسمێکی بەشکۆدا، ته‌رمی خوالێخۆشبوو کاک ئه‌نوه‌رخان سوڵتانپه‌نا، ئه‌ندامی لەمێژینەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، شاعێر و نووسه‌ری کورد، لە نێو ئاپۆرای خه‌زم و که‌سوکاری، هاوڕێیانی حیزبی، دۆستان و هاوڕێیان، حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستانی و کوردانی دانیشتووی ئۆسلۆ و ده‌وروبه‌ری کاتژمێر ٢ی پاش نیوه‌ڕۆ لە شاری لیله‌سترۆم به خاک ئه‌سپێردرا .
دواتر له کاتژمێر ١٦ بۆ ٢٠ی هه‌مان ڕۆژدا، مەراسمی پرسە و سەرەخۆشیی ناوبراو به شێوەیەکی بەشکۆ به‌ڕێوه چوو، که چه‌ندین بڕگه و بابه‌تی له‌سه‌ر کهسایەتیی سیاسی و ئه‌ده‌بی و کۆمه‌ڵایه‌تیی هاوڕێی کۆچکردوو لە خۆ گرت.
لەو مەراسمەدا چه‌ندین شێعر و په‌خشان له لایه‌ن چەند میوانی بەشدار خوێندرایەوە.
چەندین پەیامی هاوخەمی بۆ ڕێوڕەسمەکە نێرداربوون کە بریتین:
ـ پەیامی ڕێکخستنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ـ په‌یامی کۆمیته‌ی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ـ په‌یامی بنه‌ماڵه‌ی هاوڕێی کۆچکردوو کاک ئه‌نوه‌ر سوڵتانپه‌نا
ـ په‌یامی چه‌ندین حیزب و لایه‌ن و که‌سایه‌تیی سیاسی