کوردستان میدیا: کردەوەی تێرۆریستیی فڕۆکەخانەی شاری برۆکسێل لە لایەن ٢٥ حیزب و لایەنی سیاسیی کوردستانی و عێراقی نیشتمانپەروەرەوە لە وڵاتی هۆلەند مەحکووم کرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لەم ئیدانەکردنەدا هاتووە؛ ئێمه وه‌ک هێز و حیزب و ڕێکخراوه کوردی و عێراقیه نیشتمانییه‌کانی هۆڵه‌ندا، پرسه و سه‌رخۆشی و هاوخه‌می خۆمان بۆ قوربانیانی ئه‌م کاره تێرۆرستیه ده‌نێرین و دوای زوو چاکبوونه‌وه بۆ برینداره‌کان ده‌که‌ین، که به زووترین کات بگه‌ڕێنه‌وه نێو که‌سوکاریان.
له هه‌مان کاتدا، به توندی ئه‌م کاره تاوانکارییه شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین، که گرووپێکی چه‌ته‌ی تێرۆریستی تاوانبار له نێو جه‌رگه‌ی ئورووپادا ئه‌نجامیان داوه، بۆ ئه‌وه‌ی بناغه‌ی دێموکراسیه‌ت له‌ق بکه‌ن و مافی مرۆڤ و ئازادی چه‌ندین ساڵه‌ی هاونیشتمانیان پێشێل بکه‌ن و ترس و دڵڕاوکێ له دڵیان‌دا بچێنن.
هه‌روه‌ها ئه‌م هێزه شه‌ڕخوازانه، به هه‌مان شێوه له عێراق و کوردستانیش، له مێژه ده‌یانهه‌وێ خه‌ڵکانی سڤیل بکه‌نه ئامانج و پاکتاوی ڕه‌گه‌زی و کۆمه‌ڵکوژیان به‌رانبه‌ر پێکهاته‌کانی ئێزدی و مه‌سیحی و شه‌به‌ک ئه‌نجام داوه.
ئه‌م گرووپه به هۆی کۆمه‌ڵێک پاتاڵی هه‌رچی و په‌رچییه‌وه، ڕێکخراوێکی تێرۆریستی تۆقێنه‌ریان لێ دروست کردوون، بۆ چاندنی ترس و له‌ناوبردن... به‌ڵام خۆشبه‌ختانه، ئه‌مڕۆ له کوردستان ته‌نها هێزی پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان و دژه تیرۆر و له ناوچه جۆربه‌جۆره‌کانی دیکه‌ی عێراق سپای عێراقی به یارمه‌تی هێزی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی و هاوکاریی هێزی ئاسمانی و کۆمه‌کی سه‌ربازی به‌ره‌نگاریان وه‌ستاونه‌ته‌وه.
به ناوی هه‌موو حیزب و ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی کوردستانی و عێراقی له هۆڵه‌ندا، داوا له یه‌کیەتیی ئورووپا و پا‌رلمانی ئورووپا ده‌که‌ین، که تێکڕای شانه نوستووه‌کانی ناو لانه‌ی تێرۆر به زووترین کات له ئورووپا قه‌ڵاچۆ بکه‌ن و بواریان پێ نه‌ده‌ن هه‌ناسه بده‌ن.
پێتان ڕاده‌گه‌یه‌نین ئێمه و ئێوه له یه‌ک که‌شتیداین و یه‌ک چاره‌نووسمان هه‌یه، دڵنیا بن ئاماده‌ین بۆ پێشکه‌شکردنی هه‌موو جۆره یارمه‌تی و له‌گه‌ڵ وه‌ستانێکدا دژی تیرۆر و تۆقاندن له هه‌موو شوێنێکی دنیادا، وه‌ک چۆن ئێوه له‌گه‌ڵماندان له عێراق و کوردستانیشدا.
ئەو حیزب و لایەنە سیاسییە کوردستانی و عێراقییە نیشتمانییە کە کردەوەی تێرۆریستیی بروکسێلیان مەحکووم کردووە بریتین لە:
ـ حیزبی دێموكراتى كوردستانى ئێران - كۆميتەى هۆلەند
ـ هەماهه‌نگی ڕه‌وتی دێموکراسی عێراقی له هۆڵه‌ند
ـ پارتی كۆمۆنیستیی عێراق ـ ڕێكخستنى هۆلەند
ـ پارتی دێموكراتی كوردستان / عێراق له هۆلەند
ـ يەكيەتیی نيشتمانى كوردستان - كۆميتەى ڕێكخستنى هۆلەند
ـ پارتی كۆمۆنیستی كوردستان ـ ڕێكخستنى هۆلەند
ـ پارتی سوسياليستی دێموكراتی كوردستان
ـ پارتی ئازادیی كوردستان/ هۆلەندا PAK
ـ پارتی ئازادیی كوردستان ـ نوێنەرايەتی ئورووبا
Partiya yekîtiya Demoqrat a kurd li zsûriyê
-HAK-PAR پارتی له هۆلەند
ـ سەرجەم ڕێكخراوەكانی يانەى كوردى – ميديا - له هۆلەند
ـ ڕێكخراوەی پێشمەرگەی ئەنسار – هۆلەند
ـ يەكيەتیی ئافرەتانى عێراق- ڕێكخستنى هۆلەند
ـ ڕێكخراوەی ژنانی عێراق له هۆلەند
ـ ڕێكخراوەی ماڵی عێراقی له هۆلەند
ـ ڕێكخراوەی مرصد السومري بو مافی مرۆڤ له هولەند
ـ يەكيەتیی سەرجەم ڕێكخراوه دێموكراتيكەکانی عێراقی - له هۆلەند - البلاتفورمي عيراقی
ـ کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کانى كوردستان - لقی هۆلەند
ـ ڕێكخراوەی ئاسوريیەكان له هۆلەند
ـ ڕێکخراوەی عێراقی بۆ بەرگريكردنی مافی مرۆڤ له هۆلەند
ـ ڕێکخراوەی ئيزيدی بۆ خێرخوازی له هۆلەند
ـ پا‌رلمانی ڕۆشنبیری عێراقی له دەرەوەی وڵات
ـ ڕێكخراوەی نوسەران و هونەرمەندانی دێموكراتی عێراقی له هۆلەند
ـ دەستەی بەرگريكردن له شوێنكەوتووە ئايینی و مەزهەببیەكان له عێراق