کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کرماشان/ هەڵبژاردنەکان پیاوانە دەبێت

15:23 - 28 بەفرانبار 2715

کوردستان میدیا: ناوەندە بڕیاردەرەکانی رێژیم شیاوبوونی هیچ ژنێکیان بۆ شانۆی هەڵبژاردنەکانی پارێزگای کرماشان پشتڕاست نەکردەوە.

بەپێی ئەو ئامارانەی کەبڵاو بوونەتەوە، لە ٦ حەوزەی بەناو هەڵبژاردنی پارێزگای کرماشان، هیچ ژنێکی کورد مافی خۆبەربژێرکردنی بۆ هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی ڕێژیم پێ نەدراوە و شیاوبوونی هەموویان ڕەدکراوەتەوە.

لە کۆی ٦٤ بەربژێر، کە لەپارێزگای کرماشان شیاوبوونیان بۆ مەجلیس لە لایەن دام و دەزگا ئەمنیەتییەکانی ڕێژیمەوە پشتڕاست کراوەتەوە، هەموویان پیاون و هیچ ژنێک ئەو ئیجازەیەی پێ نەدراوە و بە واتەیەکی دیکە، هەوڵیان داوە هەڵبژاردنێکی تەواو پیاوانە بەڕێوە ببەن.

لە سیستمی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا، ژنان وەکوو نیوەی پیاوان حسێبیان بۆ دەکرێت و تەنانەت ئیزنی ئەوەیان نیە بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری خۆیان ناونووس بکەن و بەپێی یاسای بنەڕەتیی ئێران ئەوە تەنیا مافی پیاوانە.