کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"کریستیان هێرمانسۆن": "ئەم تێرۆرە قیزەونە تەنیا دژی گەلی کورد نییە بەڵکوو پەڵەیەکی زۆر گەورە و شەرمهێنەرە بەناوچاوانی وڵاتی سویدیشەوە"

18:06 - 17 رەشەمه 2719

"حەمید تەیمووری" نوێنەری پێوەندییە نێونەتەوییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوید لەگەڵ گۆڤاری "فلامان" (Flamman) پێکهێناوە. تەیمووری لەو وتووێژەدا دەڵێت: "ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ساڵانی ١٩٨٠ دەستی دایە شەپۆلێک لە تێرۆر کە زۆرینەی ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی گرتەوە. هەروەها سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دوکتور قاسملوو لە ساڵی ١٩٨٩ لە شاری ڤیەن، پێتەختی ئۆتریش تێرۆر کرد".

تێرۆر لە ڕێگای نامەی بۆمبڕێژکراو لەوانەیە لەلایەن ئێرانەوە ئەنجام درابێ کە ئێستا کەیسی تێرۆرەکە جارێکی ترهەڵدەدرێتەوە.

ئەمساڵ سیهەمین ساڵیادی تێرۆری "عیفەت قازی"ـیە کە لە ڕێگای نامەی بۆمبڕێژکراوەوە لە شاری ڤێسترۆسی سوید تێرۆر کرا. ئەم کەیسە ئێستا لەلایەن پۆلیسەوە پێداچوونەوەی بۆ دەکەن کە پێیان دەڵێن فاڵ ـ گرووپ،(گرووپی دۆسیە).

"ماگنوس نۆرێل" (Magnus Norell) پسپۆری بواری تێرۆر دەڵێت ئاشکرایە کە ئەمەش گۆمانێکە.

ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٦/٩/ ١٩٩٠، ڕاست پێش کاتژمێر ١ی پاش نیوەڕۆ "عیفەت قازی" تەمەن  ٥٤ ساڵ کە مامۆستای زمانی زگماکی دەچێتەوە بۆ ماڵ بۆ ئەوەی سندووقی نامەکان چاو لێبکا کە لە ماڵێک دەژیان لە سەر جادەی سیرن (Syénvägen) لە ناوچەی گریتا لە شاری ڤێسترۆس.

عیفەت قازی هەم زمانی فارسی و هەمیش کوردی سۆرانی دەزانی. سەر لەبەیانییه‌کەی وانەی بەو قوتابیانە وتووەتەوە کە لە پۆلی دووهەمدا بوون. دراوسییەکانی عیفەت گوێیان لە تەقینەوەیەکی بەهێز و کاریگەر بوو لەو کاتەی کە بە سەرسووڕمانەوە هاتنە دەرەوە بزانن چی ڕووی داوە، دیتیان عیفەت قازی بە سەختی بریندار بووە و کەوتووەتە سەر زەوی لەو جێگایە کە سندووقی پۆستەکە لە تەنیشت ژووری هۆمارەکەوەیە.

ناوبراو تاکو گەینرایە نەخۆشخانە گیانی تێدا مابوو، بەڵام پاش دوو کاتژمێر لە نەخۆشخانە بەهۆی کاریگەریی برینەکانی کە بەر سک و سێنگی کەوتبوو کۆچی دوایی کرد. بەشێک لەو دیوارەی کە سندووق پۆستەکەی پێوە هەڵواسرابوو بە تەواوەتی تێک چوو بوون و ڕووخابوون.

لەو ڕووداوەدا خێرا هەم پۆلیس و هەمیش بنەماڵەی ناوبراو تێگەیشتن کە چ کەس و لایەنێک ئەم تێرۆرەی ئەنجام داوە. عیفەت قازی لە بنەماڵەیەک بوون کە ڕێبەری خەباتی ڕزگاریخوازانەی گەلی کوردیان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات لەئەستۆ بوو. نامەی بۆمبڕێژکراو بۆ مێردەکەی عیفەت واتە ئەمیر قازی کە هێشتا چالاکێکی سیاسی بوو دانرابوو. ڕۆژی دواتر لەلایەن پۆلیسی "ڤێسترۆس"ـەوە لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی ڕاگەیەنرا کە پۆلیسی ئاسایش لێکۆڵینەوە لە کەیسەکە دەکەنەوە چونکە باسەکە هەمووی لەسەر تێرۆرێکی سیاسی دەدوێ. لە هەمان ڕۆژدا باڵوێزی ئێران لە ستۆکهۆڵم ئەو ئیدیعایانەی ڕەت کردەوە کە ئەو تێرۆرە لەلایەن ئێرانەوە ئەنجام درابێ لێکۆڵینەوی پۆلیس کە کەیسەکەیان گرتە ئەستۆ زۆر درێژەی خایاند.

کەسێک کە لەو ناوچەیە دەژی بە ڕاپۆرتێری گۆڤاری فلامانی (Flamman)ی وت: "پاش ئەو کردەوەیە هەم پۆلیس و هەمیش ئاسایش چەند هەفتەیەک هەر لێرەدا هەڵات هەڵاتیان بوو".

ڕۆژی شەممە ٢٢/٩/ ١٩٩٠ جەنازەی "عیفەت قازی" لە ڕۆژێکی بارانیدا بە خاک سپێردرا. لە ناشتنی جنازەی "عیفەت قازی"دا زیاتر لە هەزار کورد لە وڵاتانی جۆراوجۆر بەشدار بوون. ڕێوڕەسمی ناشتنی عیفەت کە هیوای بنەماڵەکەی بوو مانیفیستێکی زۆر سیاسیانە بوو تاکو ئەوەی مەزهەبی بێ.

"کریستیان هێرمانسۆن" کە پێشتر ڕێبەری حیزبی چەپی سوید بوو لە وتارەکەی خۆیدا لە کاتی ڕێوڕەسمی ناشتنی عیفەت قازی وتی: "ئەم تێرۆرە قیزەونە تەنیا دژی گەلی کورد نییە بەڵکوو پەڵەیەکی زۆر گەورە و شەرمهێنەرە بەناوچاوانی وڵاتی سویدیشەوە".

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە ش کردنەوەی خۆیدا خۆی بە حیزبێکی سوسیال دێموکرات دەزانێ. پاش شەڕی دووهەمی جیهانی حیزب کۆماری کوردستانی ڕاگەیاند. سەرکۆماری ئەم کۆمارە قازی محەممەد بوو کە دەکاتە باوکی عیفەتی قازی کە لە ڤێسترۆس تێرۆر کرا. 

ئەم کۆمارە لە سەرەتادا لەلایەن یەکیەتی سۆڤیەتی ئەو کات پشتیوانی لێکرا، بەڵام ماوەکەی کورت بوو. سەرئەنجام سە کۆمار لەلایەن شاوە ئێعدام کرا. مێردی "عیفەت قازی" واتە 'ئەمیر قازی" پێشتر ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو. لەو کاتەی کە تێرۆرەکە ئەنجام درا لە شاری ڤێسترۆس ئەمیر قازی ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی نەبوو، حیزبێکی سیاسی نوێی دامەزراندبوو بە ناوی "پارتی سەربەخۆیی کوردستان". "ئامینە کاکەباوا" کە پیشتر چەپ بووە و خەڵکی کوردستانی ئێرانە و ئەندامی پارتی سوسیالیست واتە کۆمەڵەیە لەم چاوپێکەوتنەدا وتوویە کە بزووتنەوەی کوردستان لە یەک ترازاوە.

پۆلیس لە ناوچەی نێوەڕاست لە هاویندا گرووپێکیان پێک هێناوە بە ناوی (فاڵ گرووپ) کە دەیانهەوێ لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو تێرۆرانە بکەن کە بە نهێنی ماونەتەوە. یەکێکیش لەو کەیسانە تێرۆری نامەی بۆمبڕێژکراوە لە ڤێسترۆس. (واتە عیفەتی قازی). بەپێی تیئۆرییەکان شانسێکی زۆر هەیە کە ئەو تێرۆرە ڕوون ببێتەوە و دەستنیشان بکرێ.

ئەدی کردەوەی بەرپرسانی دەوڵەتی سوید لەو بوارەدا چۆن دەبێ ئەگەر هاتوو بە بەڵگە پیشان درا کەدەستی ئێران لە تێرۆرعیفەتی قازی لە ڤێسترۆس دا هەبووە؟

"ماگنوس نورێل" دەیهەوێ لەسەر ئەو پرسیارە ڕابوەستێ و دەڵێ ئەمە جارێ "فەرزییەیە" و لەهەمانکاتدا دوو ڕێگا هەیە بۆ هەڵبژاردن. ڕێگایەکیان ئەوەیە کە دەوڵەتی سوید پرۆسەی سیاسەتێکی نێونەتەوەیی ڕەچاو دەکا و لەو حاڵەتدا دەبێ سوید داوای خەسار لە دەوڵەتی ئێران بکا.

"ماگنوس نورێل" دەڵێت: "من پێموایە سەخت دەبێ کە دەوڵەتی سوید بە تەواوەتی کردەوە پیشان بدا". چونکە ٣٠ ساڵ بەسەر ئەو کردەوە تێروریستەدا گوزەراوە و لەو باوەڕەشدا نین کە ئەو تێروریستانە ئێستا لە ژیاندا مابن.

بەڵام ئەگەر کەسانێکیش مابن کە شەریکی کردەوەی ئەم تێرورانە بووبن ئەوە پۆلیس دەتوانێ لەسەر دەستی خۆی لە ڕێگای ئینترپۆلەوە واتە پۆلیسی نێونەتەوەیی ئەو کەسانە کە گومانیان لەسەرە لە دادگایەکی سویدی محاکمەیان بکەن و سزایان بدەن.

پۆلیس خۆیان دەتوانن بە ئینترپۆلەوە پێوەندی بکەن کە ئۆرگانێکی پۆلیسی نێونەتەوەییە. ئەمەش ئیجازەی دەوڵەتی پێویست نییه و کاری پۆلیسە، بە قسەی ماگنوس نورێل.

بەڵام بۆ ئەوەیکە ئەو کەسانە گومانیان لەسەرە لە کردەوەی تێرۆردا، پرسیارەکە لە کۆتاییدا دەگەڕێتەوە بۆ دەوڵەتی سوید کە داوا لە ئێران بکا ئەو کەسانە بگەڕێنێتەوە بۆ سوید بۆ دادگایی‌کردن. هەروەها دەوڵەتی سوید دەبێ هەڵسەنگاندن بۆ ئەم کردەوە تێروریستیە بکا لەگەڵ ئێران کە زیاتر لە ٣٠ ساڵی بەسەرئەو تێروردەدا چووە.

"ماگنوس نورێل" دەڵێت: "لەو باوەڕەدام کە ئەم کارانە سەر ناگرێ. نە ئەوەیکە ئەو کارە ناکرێ، بەڵکو نایانهەوێ".

بۆ ئەوەی ئەم پرۆسە نادیارە بیانهەوێ چارەی بۆ بدۆزنەوە یەکەم شت داوا دەکەن کە پۆلیس بەڵگە پیشان بدا لەسەر ئەو کەسانەی کە تێرۆریان کردووە و لێکۆڵینەوە ئەنجام بدەن لەسەریان.

"ئۆڤە دالبێری" (Ove Dahlberg) کە بەرپرسی لێکۆڵینەوەیە بۆ ئەو گرووپە کە پێی دەڵێن (فاڵ گرووپ) لە نێو پۆلیسدا، ئەم کەیسەی لەبەردەستدایە لەگەڵ ٢٥ کەیسی دیکەدا کە کوشتنیان ئەنجام داوە و بە نهێنی و بێ‌چارەسەر ماونەتەوە.

بە تەواوەتی ئەمە گونجاوە کە کەیسی "تێروری نامەی بۆمب‌ڕێژکراو" لە ساڵی ١٩٩٠دا لە شاری ڤێسترۆس لە نێو ئەو کەیسانە دایە کە ئێمە کۆمان کردووەتەوە. ئێمە ئەم کەیسە لەگەڵ کەیسەکانی دیکه لەبەردەستمان دایە و بەم جۆرە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکەین کە ئاکامێک و پێشەوەچوونێکی باشی هەبێ. بەپێی هەڵسەنگاندن و ئەو بەڵگە بەنرخانەی کە لەبەردەستدایە دەستنیشانی ئەو کەیسانەی کە ئێستا لەبەر دەستماندایە خۆشبینین. چۆن تەنیا "تێروری نامەی بۆمب‌ڕێژکراو" لەبەردەستدایە، نامهەوێ ئێستا پێداچوونەوە و باسی ئەو کەیسە بکەم لەم کاتەدا،.

"حەمید تەیمووری" نوێنەری پێوەندییە نەتەوەییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە لە وڵاتی سوید، پێشتر لە نێو حیزبی چەپدا لە سوید چالاک بووە. ناوبراو لە شۆرای شاری کاترینەهۆلم لە ساڵانی ١٩٩٨ تاکو ساڵی ٢٠٠٢ لە شۆرای شاری کاترینەهۆڵمە ئەندام بووە لەسەر لیستی حیزبی چەپی سوید. بەڵام ناوبراو ئێستا لە شاری ستۆکهۆڵم دەژی. "حەمید تەیمووری" دەڵێت بە بێ شک و گومان ڕێژیمی ئێران دەستی لە تێرۆری "عیفەتی قازی"دا هەیە. ناوبراو دەڵێت کە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ساڵانی ١٩٨٠ دەستی دایە شەپۆلێک لە تێرۆر کە زۆرینەی ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی گرتەوە و تێرۆر کرد. سکرتێری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دوکتور قاسملوو لە ساڵی ١٩٨٩ لە شاری ڤیەن پێتەختی ئۆتریش تێرۆر کرد.

حەمید تەیمووری دەڵێت: "تێرۆر لە ساڵی ١٩٩٠ گەیشتە وڵاتی سوید. لە هەمان ساڵدا کە ''عیفەت قازی" لە شاری ڤێسترۆس تێرۆر کرا، "کەریم محەممەدزادە'' لە شاری نینەسهامن تێرۆر کرا. "کەریم محەممەدزادە" پێشمەرگەیەکی چالاکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو. دوای چەند ساڵ واتە ساڵی ١٩٩٤ ئەندامێکی چالاکی دیکەی حیزب بە ناوی "کامران هیدایەتی" کە نامەیەکی بۆمب‌ڕێژکراویان خستبووە ناو ماڵەکەی لە ئاپارتمانێک لە دەوروبەری شاری ستۆکهۆڵم لە ناوچەی باگارمووسن پێیدا تەقیەوە و بە سەختی بریندار بوو هەر دوو چاوی لە دەست دا. ناوبراو لە ساڵی ١٩٩٦ بە هۆی کاریگەری برینەکانییەوە دوای دوو ساڵ کۆچی دوایی کرد.

حەمید تەیموری لەو وتووێژەدا دەڵێت: "ئەندامانی حیزب لەلایەن سیخوڕەکانی ئێرانەوە تێرۆر کران، تاکو ئێستاش لەسەر قسەی خۆی سوورە. ئەم سێ تێرۆرە کە ئێران ئەنجامی داوە تاکو ئێستاش بە نهێنی ماوەتەوە و ڕوون نەبووەتەوە. هەروەها ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ساڵی ١٩٩٢ تێرۆرێکی تری دژی ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بێرلین ئەنجام دا کە بە تێرۆری ڕێستۆرانی میکۆنوس ناسراوە. سێ بەرپرسی گەورەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران"و  وەرگێڕێک لە ڕێستۆرانی میکۆنوس شەهید بوون واتە دوکتور "سادق شەرەفکەندی" سکرتێری حیزب  و هاوڕێیانی. تێرۆریستەکان لەلایەن دادگای بەرزی ئاڵمان سزا دران و ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانیان مەحکووم کرد کە دەستی لەو تێرۆرانەدا هەبووە. تەیمووری داوا دەکا تەنانەت تێرۆری عیفەت قازیش ڕوون بکرێتەوە. ناوبراو دەڵێ بۆچی لەسەر کەیسی عیفەت لێکۆڵینەویان نەکرد؟ ناوبراو دەڵێ: "سوید ڕایگرتووە و هەموو شتێکی بە نهێنی هێشتووەتەوە".

لە فیلمێکی دکیۆمێنتی بە ناوی "تێرۆر کۆماندۆت" کە لە کاناڵی ٢ی تلویزیۆنی سوید نیشان درا کە دیپلۆماتێکی باڵوێزی ئێرانی لە ستۆکهۆڵم لە دەوروبەری ماڵی عیفەت قازی لە شاری ڤێسترۆس مانگێک پێش تێرۆرەکە گەڕاوە و بینراوە.  ئەم زانیاریانە لە پۆلیسی جینایی ئاڵمان دەست کەوتووە کە ئەوان بۆ پۆلیسی ئاسایشی سوید (Säpo) ناردبوویان و ئاسایشی سویدیش ئەم زانیاریانەی درکاندووە. پۆلیسی ئاسایشی سوید کە ئێستا ساڵی ٢٠٢٠ـە هەتا ئێستاش لەبەر هۆکاری بازرگانی و هەتا دوایی هیچ دکیۆمێنتارێکی لەسەر  ئێرانی بۆ گۆڤاری فلامان نەهێناوە.

"سوفیا هێلکڤیست"(Sofia Hellqvist)  بەرپرسی چاپەمەنیی ئاسایشی (Säpo)  سوید باسی ئەوەی کرد کە زانیارییان هەیە ١٥ وڵاتی بیانی لە سوید بە شێوازی جۆراوجۆر خەریکی کۆکردنەوەی زانیارین بە شێوەی سیخوڕی لەم وڵاتەدا. بە وتەی سوفیا ئێمە دەبینین کە هێزی دەرەکی بە جۆری چالاکیی سیخوڕی پەرە دەستێنێ بەرەو سیخوڕیی تەکنیکیش، بەدەستهێنانی کەرەستەی نیزامی، لە ڕێگای چالاکی لە ناوچەکانمان کە تەنانەت تێرۆریش دەگرێتەوە.

هەر لەم دواییانەدا لە دیسامبری ساڵی ٢٠١٩ دادگای ستۆکهۆڵم کابرایەکی تەمەن ٤٦ ساڵی سزا دا لەبەر ئەوەی لە کەمپەکاندا سیخوڕی لەسەر پەنابەران کردووە بۆ ئێران. ئەم جارە نە هەر لەسەر کوردەکان سیخوڕی کراوە بەڵکو لەسەر خەڵکی الاهوازیە بووە. (عەرەبەکانی ئەهواز)

"ماگنۆس نۆرێل" کە بە پسپۆڕی تێرۆر ناسی ناسروە، بەڵام زۆر وردبینە لەسەر ناونیشانەکانی خۆی دەدوێ:

Adjunct Scholar vid The Washington Institute for Near East Policy i Washington DC samt Senior Policy Advisor vid The European Foundation for Democracy i Bryssel.

"ماگنوس نورێل" بە بێ شک و دوو دڵێ (بە ئەگەرێکی) زۆرە دەڵێ کە ڕێژیمی ئێران دەستی لە کوشتنی" عیفەت قازی"دا هەیە. ناوبراو دەڵێت ئێران لە بواری تێرۆرکردنەوە چالاک بووە و تێرۆریشی ئەنجام داوە و هەموو کەسیش دەزانێ. ئەمە شتێکی ڕوون و ئاشکرایە کە ئێران لەو بوارەدا دەستی هەیە و لە هەمانکاتدا دەستی بەرداوەتە سیخوڕی لەسەر پەنابەران و کاری لەوە مەترسیدارتریش ئەنجام دەدا.