![](/weney-mallperr/13229.jpg)
كوردستان میدیا: ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له لایه‌نگرانی ڕووحانی له هه‌مان قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌كانی ده‌سنیشانكردنی پاڵێوراوانی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ڕه‌ت كرانه‌وه.
حه‌سه‌ن ڕووحانی كه له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری‌دا واده و بڵێنی زریقه و بریقه‌داری ده‌دا و وای دروشم دەدا کە ده‌توانێ به كلیله‌كه‌ی كێشه‌كانی ئێران و دانیشتووانی ئه‌و وڵاته چاره‌سه‌ر بكات، ئێستا بۆ خۆی و بۆ هه‌موو لایه‌نگرانی ده‌ركه‌وتووه كه كلیله‌كه‌ی ناوبراو ژه‌نگاوی بووە و توانای كردنه‌وه‌ی هیچ قفڵێكی نییه.
جگه له‌مه ئێستاكه بۆ زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌شی كه ده‌نگیان به ناوبراو داوه و ته‌نانه‌ت زۆر چالاكانه خه‌ریكی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بوون بۆ حه‌سه‌ن ڕووحانی، ده‌ركه‌وتووه كه خودی ڕووحانی و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی پاپه‌ند نه‌بووه به‌و بڵێنییانهی كه له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بیروڕای گشتی پێ فریو دابوو.
یه‌كێك له واده به‌رچاوه‌كانی ڕووحانی، ڕه‌خساندنی هه‌لی گونجاو بۆ به‌شداریی خه‌ڵك له پڕۆسه‌ی سیاسیی وڵاتی ئێران‌دا بوو. به تایبه‌ت له كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات، ڕووحانی ڕاگه‌یه‌نراوێكی ده ماده‌یی بڵاو كرده‌وه كه به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی كه له‌نێوخۆ پێیان وایه ده‌كرێ له‌م سیستمه‌دا ڕێفۆرم بكرێ، به‌و ڕاگه‌یه‌نراوه ١٠ مادهییە وه‌ها شاگه‌شكه ببوون كه پێیان وابوو ئه‌وه ئیدی هه‌موو كێشه‌كانی كوردستان و نه‌ته‌وه‌ی كورد له چوارچێوه‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران و به هاتنه سه‌ر كاری حه‌سه‌ن ڕووحانی چاره‌سه‌ر ده‌كرێ.
به‌ڵام، له به‌ره‌به‌ری بەناو هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی ده‌یه‌می مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامییدا، ئه‌م ئومێدە به ته‌واوی بوو به بڵقی سه‌رئاو و بۆ هه‌مووان و به‌تایبه‌ت بانگه‌شه‌كه‌رانی ڕووحانی له كوردستانی ئێران ده‌ركه‌وت كه هیچ جیاوازییه‌ك له نێوان ڕووحانی و سه‌رۆك كۆماره‌كانی پێشوودا بوونی نییه. به تایبه‌ت كاتێ ڕوون بوویه‌وه كه سه‌ڵاحییه‌تی زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خۆیان به ڕووحانییه‌وه نووساندبوو و بانگه‌شه‌ی كرانه‌وه‌ی فه‌زای سیاسی‌یان ده‌كرد، له یه‌كه‌مین قۆناغه‌كانی ده‌سنیشانكردنی به‌ربژێره‌كان له شۆرای چاوه‌دێری به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارێزگاكان، سه‌ڵاحیه‌تیان ڕه‌ت كرایه‌وه.
ئه‌ویش له كاتێكدا كه هه‌نووكه شۆرای نیگابان وه‌ك سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیی ده‌سنیشانكردنی پاڵێوراوانی مه‌جلیس، ڕای خۆی له‌سه‌ر هیچ كام له كاندیداكان ده‌رنه‌بڕیوه و پێشبینی ده‌كرێ كه ژماره‌یه‌كی زۆر زیاتر له‌وه‌یكه ئێستا سه‌ڵاحیه‌تیان ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه، له فیلتێری شۆرای نیگابان تێپه‌ڕ نه‌بن و سه‌ڵاحیه‌تیان له‌وێ ڕه‌ت بكرێته‌وه.
له‌م خوله‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامییدا، ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات، خۆیان بۆ ئەندامەتی له مه‌جلیسی ڕێژیم‌دا ناونووس كردووه. به‌شێك له‌م كه‌سانه سه‌ر به باڵی ڕووحانی و به‌ناو ڕێفۆرمخوازهكانن. له هه‌مانكاتدا ئێستا خودی ڕووحانی ئیزنی نه‌داوه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بانگه‌شه‌یان بۆ ڕووحانی و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی ده‌كرد، له فیلتێری خودی ده‌وڵه‌تی ڕووحانییه‌وه ده‌ربازیان بێ.
بەناو هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی ده‌یه‌می مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی، له مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ئه‌مساڵدا به‌ڕێوه ده‌چێ.