کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوردانی وڵاتی سوئیس پشتیوانیی خۆیان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات دەربڕی

10:40 - 3 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: بە هاوکاریی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران و بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە ناڕەزایەتی دەربڕینی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات، لە شاری "زووریخ"، خۆپیشاندانێک بەڕێوە چوو.

ڕۆژی شەممە، ٢ی سەرماوەز، بە مەبەستی پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژانی ڕابردووی گەلانی وەزاڵەھاتووی ئێران و گەلی کورد، لە شاری "زووریخـ"ـی وڵاتی سوئیس، خۆپیشاندانێکی گشتی بەڕێوە چوو.

ئەم خۆپیشاندانە بە سروودی "ئەی ڕەقیب" و ڕاگرتنی بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدان و بەتایبەت شەهیدانی نوێی نەتەوەکەمان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات دەستی پێکرد.

ئەم خۆپیشاندانە لە شەقامەکانی شاری "زووریخـ"ـدا و بە وتنەوەی دروشم دژی تاوانەکانی ڕێژیمی ئاخوندی و دەربڕینی بێزاری لەم ڕێژیمە بەڕێوە چوو و خۆپیشاندەران دەنگی خۆیان بە حکوومەتی سوئیس و دانیشتووانی ئەو وڵاتە گەیاند.  

لە میانەی ڕێوڕەسمەکەدا، چەندین پەخشان و پارچە شێعر پێشکەش کرا.

لە کۆتاییشدا، دەقی داواکارییەکەی ناوەندی هاوکاری و هەروەها کۆمەڵێک پەیامی لایەنە سیاسییەکانی چوارپارچەی کوردستان خوێندرایەوە.