کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوژران و برینداربوونی دوو هاووڵاتیی کورد لە شاری شیراز

15:33 - 7 خەزەڵوەر 2713

کوردستان میدیا: دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ناوچەی ورمێ بەهۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە شاری شیراز بوونە قوربانی.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٥ی خەزەڵوەری ١٣٩٢ی هەتاوی، هێزە نیزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە دەروەازەی چوونەژوورەوەی شاری شیراز تەقەیان لە ماشینێکی جۆری پراید کرد و لە ئەنجامدا هاووڵاتییەک کوژرا و یەکێکی دیکەش بە توندی بریندار بوو.
تەقەی هێزەکانی رێژیم، بووە هۆی کوژرانی هاووڵاتییەکی کورد بەناوی \'\'نوورەدین دەروێشی\'\' کوڕی \'\'قادر\'\' خەڵکی گوندی دێلەوەر و هاووڵاتییەکی دیکەش بەناوی \'\'نایب خەلیفە زادە\'\' کوڕی \'\'مستەفا\'\' خەڵکی گوندی \'\'سنجی\'\'ی سەربە ناوچەی \'\'ئەنزەل\'\'ی شاری ئورمیە بە توندی بریندار بوو.
شایەتحاڵێکی رووداوەکە بە ماڵپەڕی \'\'کوردستان میدیا\'\'ی راگەیاند: هێزەکانی رێژیم بە گومانی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ تەقەیان لەو ماشێنە کردووە، بەڵام دواتر دەرکەوتووە کە ئەو ماشینە هیچ جۆرە کەلوپەلێکی قاچاخی پێ نەبووە.

6893.jpg
نوورەدین دەروێشی

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە بارودۆخی تەندروستیی \'\'نایب خەلیفەزادە\'\' نییە و هێزەکانی رێژیمی ئێران نەیانهێشتووە بنەماڵەکەی چاویان بە کوڕەکەیان بکەوێ.
بەپێی ئاماری ماڵپەڕی \'\'کوردستان میدیا\'\' لە سەرەتای مانگی رەزبەری ئەمساڵەوە هەتا ئێستا، ١٩ هاووڵاتیی کورد بەهۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە کوردستانی ئێران و ناوچە کوردنشینەکانی ئێراندا بوونەتە قوربانی.