کوردستان میدیا: شاندێكی كۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەشدارییان له كۆبوونەوەی حیزب و ڕێكخراوە سیاسییەكانی كوردستان کرد.
شاندێكی كۆمیتەی حیزبی دێموكرات بە سەرپەرستیی "حاتەم جەھانگیری"، بەرپرسی كۆمیتەی شێلەند لە شاری كۆپێنھاگ، بەشدارییان لە كۆبوونەوەی كۆمیتەی هاوكاریی هێزە كوردستانییەكاندا کرد.
ئەو كۆبوونەوەیە كە بە مەبەستی تاوتوێكردنی چالاكییەكانی كۆمیتەی هاوكاریی هێزە كوردستانییەكان لە دانمارک و داڕشتنی پلان بۆ كار و چالاكیی زیاتر لە داهاتوودا پێكھێنرابوو، جەختی لەسەر ھاوكاریی زیاتری ھێزە كوردستانییەكان كرد.
لەو كۆبوونەوەیەدا شاندی حیزبی دێموکرات، وێڕای ئامادەیی حیزبی دێموكرات بۆ ھەر جۆرە ھاوكاری و بەرەیەک كە بەرژەوەندیی باڵای كورد و كوردستان لە بەرچاو بگرێت، نیشان دا.
هاوکات جەختیان لەسەر خەباتی یەكگرتوو بۆ بەرەوپێشبردنی دۆزی كورد لە وڵاتانی ڕۆژئاوا و پەیداكردنی لۆبیی بەھێز بۆ پشتیوانی لە كورد كرد.