کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆبوونەوەی نوێنەرایەتیی ناوەندیی هاوکاری لەدەرەوی وڵات بەڕێوە چوو

12:57 - 25 رێبەندان 2720

ناوەندیی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە سەر دەسبەسەرکردنی بەردەوامی چالاکوانانی کورد لە کوردستاندا کۆبونەوەیەکیان لە دەرەوەی وڵات بەڕێوە برد.

بەمەبەستی تاوتوێکردنی ئەرک و چالاکییەکانی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە دەرەوەی وڵات لە پێوەندیی لەگەڵ دەسبەسەر کردنی ژمارەیەکی بەرچاو لە چالاکوانانی مەدەنی، فەرهەنگی و سیاسی کورد، ئێوارەی ڕۆژی هەینی رێکەوتی ٢٤ی ڕێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاوی کۆبوونەوەی نوێنەرایەتی ئەم ناوەندە لە دەرەوەی وڵات بەڕێوە چوو.

دوای باس و دیالۆگێکی بەرپرسانە، بەشدارانی کۆبوونەوەکە هاوڕابوون لەسەر ئەوەیکه لە هەموو دەرفەتەکان بۆ لەقاودانی ڕەشبگیرییەکانی ئەم دواییانە و سیاسەتە دژە مرۆییەکانی کۆماری ئیسلامی و گەیاندنی دەنگی دەسبەسەر کراوان بە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان و نوێنەرایەتی و پارلەمانی وڵاتان کەڵک وەربگیردرێ.

لەم پێوەندییەدا چەند ڕێکار و پێشنیارێک قسەیان لەسەر کرا و بڕیارە لە ماوی داهاتوودا کاریان لەسەر بکرێ و بۆ جێبەجێکردنیان پێوەندی و هاوئاهەنگیی پێویست پێک بهێنرێت.

هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر کاراترکردنی کار و چالاکییەکانی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە وڵاتانی دەرەوەی کرایەوە.

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران

نوێنەرایەتی دەرەوەی وڵات

١٢ی فێڤرییەی ٢٠٢١

٢٤ی ڕێبەندانی ١٣٩٩