کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆبوونەوەیەک لەسەر تۆڕی "زووم" سەبارەت بە دۆخی ئێستای ئێران بەڕێوە چوو

11:06 - 13 گەلاوێژ 2721

ڕێکەوتی ٧ی گەلاوێژ، کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە دۆخی ڕێژیمی ئێران و ناسینی سیستمی بەڕێوەبەریی ئەو ڕێژیمە، لەلایەن "ڕزگار ئالانی" لەگەڵ "جۆ گرینینگ" بەرپرسی بەشی نێونەتەوەیی و حیزبی "خوشکەکان" لە حیزبی کاری بریتانیا بە شێوەی ئانلاین لەسەر تۆڕی "زووم"، بەڕێوە چوو.

سەرەتای باسەکە بە خۆپیشاندانەکانی چەند حەتووی ڕابردووی نێوخۆی ئێران دەستی پێکرد.

پاشان  خاتوو "گرینینگ" لەسەر دۆخی ئێستای حیزب و ڕاسان کە لە ساڵی ٢٠١٦وە  دستی پێکرد و هاتنی پۆل پۆلی لاوان بە ڕیزەکانی حیزبەوە پرسیاری کرد، کە لەلایەن " ڕزگار ئالانی" وڵام درایەوە.

دواتر "ئالانی"، لەسەر دوایین هەڵبژاردنەکانی ڕێژیمی ئێران دوا و ئەو هەڵبژرادنانەی بە نادێموکراتیک ناو بردن.

 ناوبراو ئاماژەی بە مەرج و پێوەرەکانی بوون بە سەرکۆماری لە یاسای بنەڕەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا کرد.

هەروەها باسێک لە سەر ڕۆڵی بایکۆتی هەڵبژاردنەکان لەلایەن ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێراڤ کرا و خاتوو "جۆ گرینینگ"، پرسیاری لە پێوەندیی بە ناوەندی هاوکاری کرد.

دواتر باسێک لەسەر کەسایەتیی "ئیبراهیم ڕەئیسی" وەک کەسێکی بناژۆخواز، کە ڕۆڵی سەرەکی هەبووە لەسێدارەدان و زیندانیکردنی لاوان بە تایبەت لە ساڵی ١٣٦٧دا کرا.  

لە درێژەدا "ڕزگار ئالانی"، دۆخی ئابووریی ئێستای نێوخۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران و گەمارۆکانی ئامریکا بۆ سەر ئەو ڕێژیمە و هەناردەکردنی تێروریزمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی  خستە بەر باس.

لە کۆتاییدا خاتوو "جۆ"، باسێکی لەسەر کۆنفڕانسی ئەمساڵی حیزبی کاری بریتانیا کرد.