
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٣ی ڕەشەمە کۆبوونەوەیەکی ئانلاین لە ڕێگای تۆڕی کۆمەڵایەتیی زوومەوە، لەگەڵ مامۆستایەکی زانکۆی کۆپنهاگن بەڕێوە چوو.
ئەو مامۆستایە لە کاری ئاکادیمیکی خۆیدا زۆر بابەتی لەسەر پرسی کورد نووسیوە و ئاشنای پرسی کورد لە هەر چوار بەشی کوردستانە.
کۆبوونەوەکە بە مەبەستی باسکردن لەسەر پرسی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات و حیزبی دێموکرات بووە. ناوبراو لەسەر پرسی کورد بە گشتی و کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بە تایبەتی قسەی کرد و باسی لە ڕێگاکانی چارەسەرکردنی پرسی کورد کرد.
دواتر "هەژار دەشتی" بەرپرسی بەشی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی دانمارک، لە ڕێگای پاورپۆینتێکەوە تیشکی خستە سەر کوردستانی ڕۆژهەڵات و مێژوو و سیاسەتەکانی حیزبی دێموکرات.
لەو کۆبوونەوە ئانلاینەدا دیالۆگێکی پڕناوەڕۆک سەبارەت بە ڕێگاکانی چارەسەرکردنی پرسی کورد هاتە ئاراوە.