کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆرسێکی ڕوژنامەوانی لە وڵاتی دانمارک بەڕێوە چوو

10:31 - 14 رەزبەر 2721

ڕۆژەکانی شەممە و یەکشەممە ڕێکەوتی ١٠ و ١١ی ڕەزبەر، بەشی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی دانمارک، کۆرسێکی دوو ڕۆژەی بۆ ڕۆژنامەوانی بەناوبانگی وڵاتی دانمارک "دەنیز سەرینجی" بەڕێوە برد.

ناوەرۆکی کۆرسەکە پێکھاتبوو لە شێوازەکانی نووسین و شیکردنەوەی بابەتی ڕوژنامەوانی بە شێوازی کارا و سەردەمیانە و ھەروەھا ھەڵبژاردنی بابەتی سەرنجڕاکێش بۆ ئەو ڕۆژنامە "دانمارکیـ"ـیانەی کە گرینگی بە بابەتەکانی پەیوەندیدار بە ڕۆژھەڵاتی نێوەڕاست دەدەن.

"دەنیز" جەختی لەسەر گرینگیی چۆنیەتیی ڕێکخستنی بابەت و ھەروەھا نووسینی بابەت بە زمانێکی سادە و شیکار کردەوە، بە شێوەیەک کە بۆ کەسێکی ئاسایی دانمارکیش جێگای سەرنج بێت.

دوای دوو ڕۆژ کاری بەردەوام و پڕناوەرۆک لەسەر نووسینی بابەت و زانیاریی نوێ، ھەروەھا نووسین و ئامادەکردنی چەند بابەتێک، کۆتایی بە کۆرسەکە ھات.