کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمیتەی حیزب لە سوئیس لە ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی دوکتور "نوورەدین زازا" بەشداریی کرد

10:23 - 19 رەزبەر 2720

کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوئیس لە ڕێوڕەسمی ٣٢ـەمین ساڵیادی کۆچی دوایی دوکتور "نوورەدین زازا" دامەزرێنەری پارتی دێموکراتی کوردستانی سووریە بەشداریی کرد.

ڕێکەوتی ٧ی ئۆکتۆبەر، "ئومید جەھانگیری" بە نوێنەرایەتیی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە سوئیس، لەسەر بانگھێشتی فەرمیی پارتی دێموکراتی کوردستانی سووریە، لە ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی دوکتور "نوورەدین زازا" لە گۆڕستانی شاری لۆزان بەشدار بوو.

"جەھانگیری" لەو کۆبوونەوەیەدا پەیامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی پێشکەش کرد کە بریتی بوو لە پشتگیری لە خەباتی ڕەوای گەلی کورد لە ڕۆژاوای کوردستان و ھاوخەمی و ھاودەردی بۆ پارتی دێموکراتی کوردستانی سووریە و ھەروەھا بنەماڵەی کۆچکردوو.