کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە ئامریکا وێبینارێکی بەڕێوە برد

10:49 - 30 بەفرانبار 2720

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی بەفرانباری ٩٩ی هەتاویی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە ئامریکا بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان ٧٥ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان وێبینارێکی بەڕێوە  برد.

ئەو وێبینارە لەلایەن "ئیسماعیل ئیبراهیمی" چالاکی  سیاسی  و نوێنەری حیزبی دێموکرات لە وڵاتی "کانادا" بەڕێوە چوو.

ئەو وێبینارە بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوایەتی "ئەی ڕەقیب" و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد.

پاشان "ئیسماعیل ئیبراهیمی" باسێکی لەسەر چۆنییەتی پێکهاتنی کۆماری کوردستان، مەسەلەی نەتەوایەتی و گرینگیدان بە بیری نەتەوەیی کرد و ئاماژەی بە بوونی دەستی دەرەکی بۆ لەنێوبردنی ئەو بیرە لەنێو خەڵکی کورددا کرد و ڕۆڵی ئیدئۆلۆژیی چەپ و دوژمنانی نێوخۆ و دەرەوە کە بەرژەوەندیی کوردیان خستووەتە مەترسییەوە خستە بەر باس.

ناوبراو لە ناوەرۆکی باسەکەیدا پەرەژایە سەر دوو بابەت کە بریتی بوون لە دەوڵەت و نەتەوە، ئەوەیکە دەوڵەت، نەتەوە دروست دەکات؟ یان نەتەوە دەوڵەت دروست دەکات؟

لە بەشێکی دیکەی وێبینارەکەدا باس لە کەسایەتیی پێشەوا قازی محەممەد و هەروەها دوکتور قاسملوو وەک کاریزمایەک کرا، "ئیسماعیل ئیبراهیمی" باسی لە پێگە و ڕۆڵی حیزبی دێموکرات لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا کرد .