کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە "بلژیک" لە خۆپیشاندانی پشتیوانی لە سەرهەڵدانەکانی گەلانی ئێران بەشداریی کرد

11:34 - 22 جۆزەردان 2722

ڕۆژی شەممە ٢١ی جۆزەردان، کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی بلژیک لە خۆپیشاندانی پشتیوانی لە سەرهەڵدانەکانی ئەم دواییانەی گەلانی ئێران و بە تایبەت خۆپیشاندانەکانی "ئەلئەحواز" بەشداریی کرد.

"بەها ئیبراهیمی" بەرپرسی کۆمیتەی حیزب لە بلژیک بە نوێنەرایەتیی ئەو کۆمیتەیە وێڕای دەربڕینی پشتیوانیی کۆمیتەی حیزب لە تەواوی سەرهەڵدانەکانی ئەلئەحواز، تیشکی خستە سەر بەیاننامەی دەزگای ڕێکخستن و پەیامی لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات سەبارەت بە پشتیوانیی حیزب لە ویست و داخوازیی خۆپیشاندەران.

 هەروەها باسی لەوە کرد: "ئێمە وەک نوێنەری پارت و لایەنە سیاسییەکان لە دەرەوەی وڵات، پێویستە زۆرتر بۆ لەقاودانی کردەوەکانی ڕێژیم هاوکار و هاوڕا بین".