کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمیتەی گشتیی حیزب لە وڵاتی بریتانیا وێبینارێکی بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان بەڕێوە برد

10:20 - 4 رێبەندان 2721

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢ی ڕێبەندان، کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی بریتانیا، بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان ساڵوەگەڕی دامەزرانی کۆماری کوردستان وێبینارێکی بە شێوەی ئانلاین لە ژووری "زووم"، بە کۆڕگێڕیی "تەیموور مستەفایی" ئەندامی ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکرات بەڕێوە برد.

وێبینارەکە بە سروودی نەتەوایەتیی "ئەی ڕەقیب" و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێ کرد.

دواتر "شەهریار نەقشبەندی" جێگری بەرپرسی دەرەوەی وڵات، وێڕای بەخێرهاتنی کۆڕگێڕان و بەشدارانی وێبینار، پیرۆزبایی ئەو ڕۆژە مێژووییەی لە بەشدارانی وێبینار و خەڵکی کوردستان کرد.

پەیامی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی بریتانیا لەلایەن "فەرید دێهیم" بەرپرسی کۆمیتەی گشتی پێشکەش کرا.

 لە بەشێکی وێبینارەکەدا "تەیموور مستەفایی" ئەندامی ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران باسێکی پڕناوەڕۆکی سیاسیی پێشکەش بە بەشدارانی وێبینارەکە کرد. ناوبراو زۆر بە وردی پێناسەی مێژووی کوردستان و چۆنیەتیی دروستبوونی کۆماری کوردستانی کرد.

کۆتایی وێبینارەکە بە پرسیاری بەشداربووان کۆتایی پێ هات.

کۆمیتەی گشتیی حیزب لە وڵاتی بریتانیا وێڕای پیرۆزبایی دووبارە، سپاس و دەسخۆشیی لە هەموو بەشدارانی وێبینارەکە کرد.