کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی ئامریکا بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ وێبینارێکی بەڕێوە برد

12:57 - 20 پووشپەڕ 2722

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٩ـی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی کۆمیتەی گشتیی حیزب لە وڵاتی ئامریکا، بە بۆنەی ٢٢ـی پووشپەڕ ساڵوەگەڕی شەهیدانی ڤییەن وێبینارێکی بەڕێوە برد.

سەرەتای ویبینارەکە بە سروودی نەتەوایەوتی "ئەی ڕەقیب" و ڕاگرتنی چەند ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.

پاشان "ڕەحیم ڕشیدی" بەرپرسی گشتیی کۆمیتەی حیزب لە وڵاتی ئامریکا، بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد و لەسەر نەخش و ڕۆڵی کاریگەر و پڕبایەخی شەهید دوکتور قاسملوو لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی کوردستاندا قسەی  بۆ بەشدارانی وێبینارەکە کرد.

دواتر "فەریبۆرز جەباری" بەرپرسی کۆمیتەی ناوچەی ناشڤیل ڕیزبەندی وێبینارەکەی خوێندەوە و پاشان داوا لە "کەریم پەرویزی" ئەندامی دەستەی کارگێڕیی حیزبی دێموکرات کرا کە باسەکەی خۆی بەو بۆنەوە پێشکەش بکات.

"کەریم پەرویزی" وەکوو کۆرگێڕی وێبینارەکە باسی لە لایەنە جۆراوجۆرەکانی ژیان و کەسایەتی بەرزی دوکتور "قاسملوو" و شەهید "عەبدوڵڵا قادری ئازەر" کرد.

"پەرویزی" بە وردی باسی لە ڕۆڵ و کاریگەری دوکتور قاسملوو لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کورددا کرد و پێداگری لەسەر درێژەدان بە ڕێبازی "قاسملوو" کردەوە.

لەو وێبینارەدا ئەندامانی حیزب لە وڵاتی "کانادا"ش چالاکانە بەشدارییان کرد.