کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆمیتەی یەکیەتیی لاوان لە سویس لە کۆبوونەوەیەکدا پشتیوانی لە زیندانییانی سیاسی کرد

11:23 - 20 بەفرانبار 2721

کۆمیتەی یەکیەتیی لاوانی دێموکرات لە سویس کۆبوونەوەیەکی بۆ پشتگیری لە زیندانییانی سیاسی بەڕێوە برد.

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٩ی بەفرانبار، لە شاری "لوتزێڕنـ "ـی سویس، کۆمیتەی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەو  وڵاتە، بە مەبەستی پشتگیری لە زیندانییانی سیاسی و ھەروھا ڕێزگرتن و پشتیوانیکردن لە چالاکی مەدەنی و فەرهەنگی''زارا محەممەدی''، کە لە دادگای نادادپەروەرانەی کۆماری تێرۆریستی ئیسلامیی ئێران بە تۆمەتی وتنەوەی وانەکانی زمانی کوردی، سزای پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا، کۆبوونەوەیەکی لەسەر شەقام بەڕێوە برد.

سەرەتای کۆبوونەوەکە بەسروودی نەتەویی ''ئەی ڕەقیب'' و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن گیانی پاکی شەھیدانی کورد و کوردستان دەستی پێ کرد.

لەو کۆبوونەوەیەدا ''زۆبەید ئیبراھیمی'' ئەندامی یەکیەتیی لاوانی سویس باسێکی لەسەر بارودۆخی  بەندکراونی سیاسیی کورد و بە بێ ھۆکار دەسبەسەرکردنی کچان و کوڕانی کورد لە کوردستانی ڕۆژھەڵات پێشکەش بە ئامادەبوون کرد.

 دواتر بە بەرزکردنەوەی وێنەی بەندکراوانی سیاسی و وتنەی درووشم سەرنجی خەڵکیان بۆلای خۆیان ڕاکێشا.

لە بڕگەی کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، رااکت و نووسراوە بە زمانەکانی ئینگلیسی و ئاڵمانی لەلایەن کۆمیتەی یەکیەتیی لاوان، لەسەر جنایەتەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەنێو خەڵکی سویس بڵاو کرایەوە.