کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆنفڕانسی ساڵانەی ناوەندی نێونەتەوەیی "ئوولف پاڵمە" بەڕێوەچوو

10:48 - 26 خەزەڵوەر 2719

کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆنفڕانسی ساڵانەی ناوەندی نێونەتەوەیی "ئوولف پاڵمە"دا بەشداریی کرد.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٦ی خەزەڵوەر، شاندێکی حیزبی دێموکرات بە سەرپەرەستیی "هیوا بەهرامی"، بەرپرسی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی حیزبی دێموکرات لە دەرەوەی وڵات، بەشداریی لە کۆنفڕانسی ساڵانەی ناوەندی نێونەتەوەیی "ئوولف پاڵمە" لە شاری ستۆکهۆڵم کرد.

ئەو کۆنفڕانسه بە وتەکانی "ئاندێرس یگەمەن"، وەزیری وزەی سوئید، دەستی بە کارەکانی خۆی کرد.

لە بەشی یەکەمی کۆنفڕانسەکەدا، چەند دیبەیتێک لەلایەن چەندین کەسایەتیی دیاری سوئیدی پێک هاتبوو.

بەشی کۆتایی بۆ چەند پانێلی جۆراوجۆر، وەک هێرشی تورکیە بۆ سەر کوردستانی ڕۆژئاوا و پرسی کورد لە کوردستانی ڕۆژئاوا و بەشەکانی دیکەی کوردستان، بەڕێوەچوو.

شاندی حیزبی دێموکرات لە میانەی ئەم کۆنفڕانسەدا لەگەڵ ڕێژەیەکی بەرچاو لە شاند و حیزبی بەشدار، چاوپێکەوتنیان کرد.

لە کۆتاییدا شاندی حیزبی دێموکرات کۆبوونەیەکی لەسەر پرسی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات و  هەندێک بەرنامەی کاری لە داهاتوو، لەگەڵ بەرپرسی ناوەندی نێونەتەوەیی ئوولف پاڵمە پێک هێنا.