ڕێبه‌رانی لاوانی ئینتێرناسیوناڵ سۆسیالیست له ڕۆژه‌کانی ٨ ، ٩ و ١٠ی ڕەزبەردا، کۆنفڕانسێکیان له ژێر ناوی "لاوان و ئامانجیان بۆ گۆڕانکارییە دێموکراتییەکان لە ناوچه‌ی مێدیته‌رانه" به شێوازی ئانلاین پێک هێنا.
نوێنه‌ری یه‌کیه‌تیی لاوان "جه‌لال قادری" به‌شداری له‌و کۆنفڕانسە کرد و له چوارچێوه‌ی باسه‌کاندا تیشکی خسته سه‌ر مێژوی یه‌کیه‌تیی لاوان و کار و چالاکییه‌کانی له کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
له‌م کۆنفڕانسه‌دا ڕێکخراوه‌کان بواری ئه‌وه‌یان بۆ ڕه‌خسا که هه‌م خۆیان بناسێنن و هه‌م باس له کار و چالاکیییەکانی خۆیان و هه‌میش باری سیاسی ئه‌و وڵاته‌ی که تێیدا ده‌ژین بکەن.
لە بەشێکی دیکەی کۆنفڕانسەکەدا نوێنه‌ری لاوان تیشکی خسته سه‌ر کێشه‌ی لاوان له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات، ڕاسان، پێشمه‌رگه و ڕێبه‌ری شه‌هید دوکتور "قاسملوو".
له کۆتایی کۆنفڕانسەکەدا به‌شداربووان به‌سه‌ر چه‌ند گرووپدا بۆ دیاریکردنی پڕۆژه‌ی ۲ ساڵی داهاتوو دابه‌ش کران و جەخت لەسەر کاری ھاوبەش کرایەوە.