کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆنفڕانسی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموكرات لە وڵاتی بریتانیا بەڕێوە چوو

17:56 - 9 سەرماوەز 2721

ڕۆژی یەكشەممە ٧ی سەرماوەز، بەرابەر لەگەڵ ٢٨ی نوامبری ٢٠٢١ی زایینی، كۆنفڕانسی كۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموكراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی بریتانیا بەڕێوە چوو.

 سەرەتای کۆنفڕانسەکە بە سروودی نەتەوەیی ''ئەی ڕەقیب'' و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێ کرد.

پاشان بەرپرسی کۆمیتەی بریتانیا وێڕای بەخێرهاتنی نوێنەری دەزگای ڕێکخستن و جێگری ڕێکخستنی دەرەوەی وڵات "شەهریار نەقشبەندی" و هەموو ئەندامانی بەشدار لە کۆنفڕانس، پێشنیاری کرد کۆنفڕانس بە ناوی شەهید "هیدایەت عەبدووڵڵاپوور" ناودێر بكرێت.

لەو کۆنفڕانسەدا ''شەهریار نەقشبەندی'' وتارێکی لەبارەی بارودۆخی ئێستای ئێران، ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ڕۆڵی ئاژاوەگێڕییانەی ڕێژیمی ئێران لە ئاستی نێونەتەوەییدا پێشکەش کرد.

ناوبراو لە درێژەی وتەکانیدا ئاماژەی بە ڕۆڵی حیزبی دێموکرات لەنێو حیزبەکانی کوردستان و ئێران و هەروەها سیاسەتی حەکیمانەی حیزب کرد.

دواتر لەگەڵ نوێنەری دەزگای هەڵبژاردن" ئاریاکۆ ڕەحیمی" دەنگ بە مەشروعییەتی کۆنفڕانس درا و داوا لە کۆمیتەی پیشوو کرا کە ڕاپۆرتی کۆمیتە پێشکەس بکات.

پاشان ڕاپۆرتی کۆمیتە لەلایەن "فەرید دەیهیم" لەسەر کار و چالاکییەکانی کۆمیتە لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.

دواتر ئەندامان پرسیار و  ڕەخنە و تێبینیی خۆیان هێنایە بەر باس.

پاش وەڵامدانەوەیان لەلایەن ''فەرید دەیهیم'' بەشی دووەمی کۆنفڕانس کە بەشی هەڵبژاردن بوو دەستی پێ کرد و "ئاریاکۆ ڕەحیمی" چەند وتەیەکی لە پەیوەندی لەگەڵ هەڵبژاردن پێشکەش کرد.

دوای ھەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی نوێ، کۆمیتە لە کۆبوونەوەیەکی کورتی دوای کۆنفڕانس بەرپرسی کۆمیتەی نوێی ھەڵبژارد.